• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 124
  • چوار شەممه 17/6/1395
  • رۆژژمێر :

گەر کاڵەک بخۆیت توشی ئەم چوار نەخۆشیە نابیت


کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی زیاتر لە وەرزی هاویندا دەخورێت و کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ تەندروستی لەش.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە هەندێک لەسوودەکانی کاڵەک دەکەین.

156 گرام له‌كاڵه‌ك ئه‌م پێكهاتانه‌ی‌ تێدايه :

‌ 53 يه‌كه‌ كالۆری‌
 0.3 گرام چه‌وريی‌
 13 گرام كاربۆهيدرايت
 12 گرام شه‌كر
 1.4 گرام ريشاڵی خۆراکی
 1.3 گرام پرۆتين
 100% پێداويستی‌ رۆژانه‌ له‌ڤيتامين  A
95%  پێداويستی‌ رۆژانه‌ له‌ڤيتامين  C
2%  پێداويستی‌ رۆژانه‌ له‌ئاسن
1% پێداويستی‌ رۆژانه‌ له‌كالسيۆم
 5% پێداويستی‌ رۆژانه‌ له‌پۆتاسيۆم
 بوني‌ ڤيتامين  B6و  مه‌گنيسيۆم‌

کاڵەک ڕێگری لەم نەخۆشییانە دەکات :

نه‌خۆشيه‌كانی‌ چاو
 به‌هۆي‌ بونی‌ ماده‌ي‌ زياكسانسين‌ و ڤيتامين  Aکاریگەرییەکی باشی هه‌يه‌ بۆ پارێزكاريكردن له‌ته‌ندروستی‌ چاو.

ڕه‌بۆ
كاريگه‌ريه‌كی‌ به‌رچاوی‌ هه‌يه‌ بۆ نه‌خۆشيی ڕه‌بۆ به‌تايبه‌تی‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ بڕێكی‌ زياتر ده‌خۆن.

پەستانی‌ خوێن
 بونی پێكهاته‌ی‌ كۆلين ‌و كالسيۆم‌و  ريشاڵ‌ و ڤيتامين C به‌رگريی‌ له‌ته‌ندروستی‌ دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌كات‌و فشاری‌ خوێن كه‌مده‌كاته‌وه،‌ چونكه‌ پۆتاسيۆميی تێدايه‌، ئەمەش رێژه‌ی‌ سۆديۆم له‌جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هه‌رس
 به‌هۆی‌ ده‌وڵمه‌ندي‌ی به‌ ريشاڵ ‌و شله‌مه‌نيه‌وه‌، كردارهکانی كۆئه‌نداميی هه‌رس به‌هێز ده‌كات.

هه‌روه‌ها خواردنی کاڵەک ده‌بێته ‌هۆی‌ رێكخستنی‌ خه‌وتن‌ و به‌هێزكردنی‌ مێشك‌ و پاراستنی ته‌ندروستی‌ پێستی‌ ڕوخسار و قژ،


سایتی باخچه