• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 131
  • دوو شەممه 15/6/1395
  • رۆژژمێر :

هۆکارەکانی ڕەشبوونی دەوری چاو بزانە   


گۆڕانی ڕه‌نگی پێستی ژێرچاو دیارده‌یه‌کی بڵاوه‌و زۆرجار به‌هۆی که‌م خه‌وی و ماندوبونه‌وه‌یه‌، بەڵام هەندێک هۆکاری تریش هەن بۆ ئەم حاڵەتە.

لەم بابەتەدا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند هۆکارێکی ڕەشی دەوری چاو دەکەین.

* که‌مخوێنی:  هه‌ندێکجار ئه‌و ڕه‌شبونه‌وه‌یه‌ به‌هۆی که‌مخوێنی یاخود که‌مبونه‌وه‌ی ماده‌ی ئاسنه‌وه‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی که‌مبونه‌وه‌ی بڕی ئۆکسجین لە شانه‌کانی جه‌ستەدا، ئەمەش دواتر ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانی ڕه‌نگی پێست.

* هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن : به‌زیادبونی ته‌مه‌ن جه‌سته‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕژاندنی ماده‌ی میلانین، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستکردنی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ده‌وروبه‌ری چاو.

* کارەکانی ڕۆژانە:  وه‌ک ماکیاج و جوانکاری ئافره‌تان، جگه‌ره‌کێشان، خواردنه‌وه‌ی کحول، به‌رکه‌وتنی زۆری تیشکی خۆر.

 

* بونی گرفت له‌ غوده‌ی ده‌ره‌قیدا: که‌می هۆرمۆنه‌کانی غوده‌ی ده‌ره‌قی دەبێتە هۆی گۆڕانی  ڕه‌نگی پێست  به‌تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری چاو.

* لاوازی جگه‌ر:  وه‌ک نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر و هه‌وکردنی، هۆکارێکن بۆ ڕه‌شبونه‌وه‌ی ژێر چاو.

* گرفتی گورچیله‌:  هۆکارێکه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان له‌ژێر پێستدا و دواتر گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و ڕه‌شبونه‌وه‌ی ژێر چاو.

 

 

سایتی کانالی ئین ئار تی