• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 160
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

ئاسه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا

 

پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا له‌باکووری ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه‌یه‌ و له‌باکووره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی کۆماری ئازربایجان و تورکیا، له‌ڕۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراق، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاریزگاکانی ئازربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و زه‌نگان و له‌باشووریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای کوردستان دراوسێیه‌. ڕووپه‌ڕی ئه‌م پارێزگایه‌ 37059 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ و 13ه‌مین پارێزگای ئێران دێته‌ ئه‌ژمار و له‌سه‌دا 2.25ی ڕووپه‌ڕی گشتی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت. ئاپووره‌ی ئازربایجانی ڕۆژئاوا به‌پێی دوایین سه‌رژمێرییه‌کانی ئێران 2 ملوێن و 873 هه‌زار و 459 که‌س بووه‌ که‌ له‌سه‌دا 4.08ی ئاپووره‌ی گشتی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت و له‌م بواره‌وه‌ 8ه‌مین پارێزگای ئێران دێته‌ ئه‌ژمار.

پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا به‌هۆی شاخاویبوون و هه‌بوونی ڕۆبار و کانیاوی زۆر سروشتێکی زۆر زۆر جوانی هه‌یه‌. ئاسه‌وار و شوێنه‌واره‌ گه‌شتیارییه‌کانی پاریزگا بریتین له‌:

 گڵکۆی شه‌مسی ته‌ورێزی له خۆی، ئاوهه‌ڵدێری شه‌ڵماش له‌ سه‌رده‌شت، به‌رده‌نووسی ساسانی خان ته‌ختی، گڵکۆی سه‌ردارانی موکری له‌ بۆکان، ته‌پۆڵکه‌ی حه‌سه‌نلوو، سێ گۆمه‌ز، ئاوبه‌ندی بۆکان، ته‌ختی سڵێمانی ته‌کاب، قه‌ره‌کلیسا، ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵانی مه‌هاباد، فه‌قره‌گای مه‌هاباد، ئاوبه‌ندی مه‌هاباد، ته‌پۆڵکه‌ی قڵایچێ، شاری که‌ونینه‌ی سێ هه‌زار ساڵه‌ی مووساسیری سه‌رده‌شت، سوڵتان یاقووی نه‌غه‌ده‌، مزگه‌وتی جامیعه‌ی ورمێ، سه‌نگی کازم خان، که‌نیسه‌ی نه‌نه‌ مریه‌م، دۆڵی قاسملوو (گه‌لیه‌خان) (دۆڵی شه‌هیدان)، مۆزه‌خانه‌ی ورمێ، ئاوهه‌ڵدێری سووله‌دووکه‌ڵی مه‌رگه‌وڕ، دارستانه‌کانی مه‌رگه‌وڕ (له‌ دۆڵی ده‌ره‌باوان)، کانیاوی ئاوی کانزایی گراوانی مه‌هاباد، داوێنی کێوی قه‌ره‌داخی ده‌ربسه‌ر، پوزخانا چورس، گڵکۆی ساداتی کێوی که‌مه‌ره‌یی- چاڵدیران، دژی باسام، دژی که‌ونینه‌ی سه‌رده‌می ئورارتۆ له‌ گوندی باسامی چایپاره‌، ئه‌شکه‌وتی چل پله‌ی خزرلووی چاڵدێران، کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی باخچه‌جۆقی ماکۆ، داڵان و ئه‌شکه‌وته‌کانی ژێرزه‌وینی ده‌وه‌ری ئاراراتی ماکۆ.

سایتی جام کوردی