• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 878
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

کۆردستان وسرۆشتي به وێنه

پارێزگای کوردستان

 

پارێزگاي کوردستان له با کوورەوه به پارێزگاي ئازەربايجاني روژئاۆا وزەنجان وله باشوورەوه به کرماشان وله روژهەڵاتەوه سنووري دەگاته هەمەدان.

کەش وهەواي پارێزگا له ناوچەي باکوورەوه سارد وله ناوچەي باشوورەوه کوێستانيه وزنجيره کێوەکاني بەرزو وشک ودەشتانێکي به بەري وەکوو دەشتي مەريوان،دەشتي هەوەتوو،دەشتي لەيلاخ يا دێگۆلان ،دەشتي قۆروه و کامياراني هەيه .رووبارەکاني کۆردستان به پي باروودوخي سرۆشتي وکۆيستاني بووني جياوازييکي تايبەتي هەيه.

کێوەکاني کۆردستان بەشي له کێوەکاني روژئاۆاي کۆردستانيان پێک هێناوه؛که گرنگترينيان برانا له رۆژهەڵاتي چل چاوکە به بەرزي 3120 مەتر له روژئاۆاي ديواندەره ،کێوي عەواڵان به بەرزي 2665 مەتر له نێوان گاوەرۆ و کامياران، قەرەداغ به بەرزي 3120 مەتر له باکووري بيجار و گوژه به بەرزي 2666 مەتر له نێوان دێگۆلان وسنه و کێوي ئاۆيەر به بەرزي 2555 مەتر له سنه و کێوي گەۆرەي شاهۆ به بەرزي 3325 مەتر يه کێ له بەرزترين کێۆەکاني پارێزگايه.

پارێزگاي کۆردستان به هۆي ميژووي کۆنيەوه له بناغي ئێرانه و ريشەي گوتاوه وبه هۆي بەرژەوەندي جواني ژيوگرافي  وەکوو نگينێک له سەر وڵاتي  ئێران  دەدرەوشێتەوه و جێ گەشتياريه ميژويي وکۆلتوري وسرۆشتي زۆري هەيه.

جێ گەشتياريەکان.

پارێزگاي کۆردستان جێگا گەشتياريەکاني گرنگي وەکوو مزگەوتي دارۆلئێحسان،عەمارەتي ئاسەفودديوان که دەگەرێتەوه بۆ سەردەمي سەفەوييەکان ،زێارەتگاي باۆه گۆڕگۆڕ له شاري قۆروه وئاسەواري جۆراو جۆري ديکەي هەيه؛وەکوو زەرياچەي زرێۆاري شاري مەريوان ,ئاوبەندي شەهيد کازمي شاري سەقز وئاوبەندي وەحدەت يان قشڵاق و رۆخانەي قەزەڵ ئەوزەن که له کێۆەکاني چل چەمەوه سەر چاۆه دەگري.

رۆخانەي قشڵاق،رۆخانەي سيروان،چاوەي باوه گۆڕگۆڕ له 18 کيلو مەتري باکووري شاري قۆروه و چاوکەي گۆاز له 50 کيلو مەتري رۆژئاواي باژوور کامياران يه کێکي تر له شوێنه گەشتياريەکاني پارێزگاي کۆردستانه.

جوانييەکاني پارێزگا هەموو ساڵێک به هاتني وەرزي بەهار جوانييکي سەرنج ڕاکيش دەدا به پارێزگا و مێۆاناني نەۆرۆزي له و پەري وڵاتەوه به خۆ دەگرێت .