ته‌لاری ناژراوی شیرین و فه‌رهاد
ئیلام و ئیوانی غه‌رب ، چه‌ند ساڵه مێوانداری بیناێیکی سه‌رده‌می ساسانیه‌کانه که نهێنی له خۆبۆردوویی و ئۆقره خوازی فه‌رهاد بۆ شیرین نازناوی ده‌رکردوه . تاقه بهردینێیکی جوان که له باشوری خۆرئاوای پارێزگایه که له باشور ده‌گاته گیلان غه‌ربی کرماشان ، و له باکوور به به‌شی چوار ، و له خۆرهه‌ڵات به شیروان چرداول و له خۆرئاوا ده‌گاته وڵاتی عێراق .
خه‌ڵکی ناوچه ، ناوچه‌ی تاقی شیرین و فه‌رهاد هه‌ر به‌م ناوه ده‌ناسن ؛ واته تاق یان کۆشکی شیرین و فه‌رهاد که به پێی وته‌ی ده‌م به ده‌می ئه‌وان ئه‌م تاقه ق کۆشکه له کاتی تێپه‌ڕ بوونی شیرین و فه‌رهاد له‌م ناوچه بۆ جێگه‌ی پشودان درۆستیان کردوه و ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رهاد له نیوه ڕۆژێکدا ئه‌م ته‌لاره‌ی بۆ جێگه‌ی پشودانی شیرین ئاماده کردوه . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه به تایبه‌ت ڕیش سپیه‌کان ئه‌م ته‌لاره به کۆشکی شیرین ناو ده‌بن .
ئه‌م کۆشکه له داوێنی خۆرهه‌ڵاتی به‌رزی کێوێکه که پڕه له تاشه به‌رد که به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ته‌لاره له سه‌ر ڕێگای ئه‌و تاشه بهردانیه ، هه‌موو کات مه‌ترسی ئه‌وه بوه بکه‌وێته ژێر تاشه به‌رد و بنێژرێت . ناوچه‌ی گه‌رمسێری ئیوانی غه‌ربیش ئه‌م کۆشکه‌یان له سه‌ر رێگای کۆچی عه‌شایری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو ناوچه‌ی هه‌وار که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن .
کۆشکی شیرین و فه‌رهاد له جۆری ئه‌و کۆشکه به‌ردانه‌یه که یه‌که‌م جار له ساڵی 1379 له لێکۆڵینهوهێیکدا له ژێر خاک که‌وته دره . بنه‌مای ئه‌م ته‌لاره کۆشکێکی به‌ردیه به شێوه‌ی شاندهرێکی چوار گۆش که له به‌ر هۆدهێیکی نیوه ژێر زه‌وینی له ناو ئه‌و ته‌لاره‌دا ، به تاق ناو بانگی ده‌رکردوه .
کۆشکی شیرین و فه‌رهاد هه‌مووی له جۆری به‌ردی قۆرس و تراشراوه که به شێوه‌ی وشکه چن به بێ مه‌لات و به شێوه‌ی ڕه‌گ به ڕه‌گ له سه‌ر یه‌کتری دانراوه . بڕشتی ئه‌و تهپۆڵکهش له به‌ر بار و دۆخی ئه‌و بینا و نهڕۆخانی بوه .
بینای ئه‌م کۆشکه له ناوه‌وه هه‌مووی وه‌ک یه‌ک ، ساکار و به بێ جوانکاریه . له ئاستی ناوه‌وه ئێستا بنی نیه به‌س له به‌شی نه‌علی درگایی به لاشه به‌ردی ته‌خت له نموونه‌ی به‌رده‌کانی ژووری ته‌لار داپۆشراوه .