• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 736
  • سێ شەممه 12/5/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن متمانە بەخۆبوون بەدەست دەهێنیت؟

باوەڕبەخۆبوون بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان دادەندرێت بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانت لە ژیان. رەنگە خەونێکی زۆرت هەبێت بەڵام ئازایەتی ئەوەت نەبێت هەنگاوی بۆ بنێیت. بەڵام یەک هەنگاوی بوێرانە داهاتووت بۆ هەتا هەتایە دەگۆڕێت. بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونت دروستبکەیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

 

هەمیشە بە ئەرێنی بیر بکەرەوە

مێشکت وا رابهێنە کە هەمیشە بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر لە پێشهاتەکان بکاتەوە، هەمیشە ئەو بیرۆکە خراپانەی دێن بە مێشکتدا وەلای بنێ و شتە باشەکان بهێڵەرەوە.

لەگەڵ چواردەورت باشبە

هەمیشە هەڵسوکەوتی باش و بەخشندە سیقە و متمانە بەخۆبوون زیاتر دەکات، جگە لەوەش خۆشەویستی کەسانیتر بەدەست دەهێنیت و هاوکار دەبێت لە پرۆسەی سەرکەتنتدا.

 

ئامانجەکانت دیاری بکە

کاتێک ئامانجێک هەبێت، هەوڵدانیش دەستپێدەکات. لە سەرەتادا ئامانجەکانتدیاری بکە و دواتریش بە متمانەوە هەوڵی جدی بۆ بدە.

 

رێکپۆشبە

سەرنجی ئەوەت داوە ئەو رۆژەی کە پۆشاکێکی رێک وشیکت لەبەردایە متمانەت بەخۆت زیاترە؟ بەڵێ بێگومان وایە. ئەو رۆژەی پۆشاکەکەت ناڕێکە متمانەی ئەوەت نییە کە هەنگاوێکی گەورە بنێیت و کارەکانت ئەنجام بدەیت.

 

دان بە هەڵەکانتدا بنێ

دان بە هەڵەکانتد بنێ و بەرپرسیارێتی هەڵەکانت هەڵبگرە لە بری ئەوەی هەڵەکانت بخەیتە سەر شانی کەسانیتر. ئەمەش هەنگاوێکی سەرکەوتووە بەرەو سەرکەوتنت.

 

خۆت بناسە

خۆت بناسە و هەلە و خاڵە لاوازەکانت دەستنیشان بکە و هەوڵی چاککردنیان بدە.

سەرچاوە:وێستگە ستایل