بۆنی ناو ده‌م له‌ره‌مه‌زاندا بۆ دروست دهبێتو چۆن ناهێڵرێت؟
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌شێكی زۆری كه‌سانی ڕۆژووان به ده‌ستێوه ده‌ناڵێنن بۆنی ناخۆشی ده‌مه, كه زۆجار ده‌بێته هۆی بێزاركردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، پسپۆڕانی پزیشكی پێیانوایه كه هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێگیربونی به‌كتریایه‌كی هه‌وایی له‌ناوده‌مدا.
یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه كه‌سی ڕۆژه‌وان به ده‌ستێوه ده‌ناڵێنن بۆنی ده‌مه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه له به‌یانیدا له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، زۆرجار بوونی ئه‌و بۆنه ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌یانه خۆشیان هه‌ستی پێده‌كه‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بێزاركردنی كه‌سانی ده‌وربه‌ر.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان جێگیربونی جۆره بهكتریاییهكی هه‌وای له‌ناو ده‌مدا ده‌بێته هۆی دروستبونی ئه‌و بۆنه، چونكه ئه‌و جۆره به‌كتریایه به‌هۆی وشكی ناو ده‌مه‌وه مادده‌ی كیبریت ده‌رده‌دات.
پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی ڕۆژودا چینێكی سپی له‌سه‌ر زمان دروست ده‌بێت، ئه‌و چینه باشترین شوێنه بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و جۆره به‌كتریایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سی ڕۆژوه‌وان زیاتر بۆنی ده‌می بێت.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی دروستبونی بۆنی ناخۆشی ده‌م له ڕه‌مه‌زاندا , تینوێتی و وشكی ده‌مه, ئه‌و وشكهیهی ده‌م ڕێگره ده‌بێت له به‌جێ گه‌یاندنی فرمانه فهسلهجیهكانی ده‌م ,ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبونی بۆنی ده‌م.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆنی ناخۆشی ده‌م له ڕه‌مه‌زاندا ده‌كرێت ڕۆژانه چه‌ند جارێك ناو ده‌م تهڕبكرێت و بشۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م به وشكی نه‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان له پارشێودا بۆ ئه‌وه‌ی ناو ده‌م زوو وشك نه‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شتنی ددانه‌كان زۆر گرنگه بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ده‌م.