• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 134
  • دوو شەممه 24/3/1395
  • رۆژژمێر :

ئیمامزادە غوڵام رەسوڵی چابەهار

 

ئەم ئیمام زادیە یەکێکە لە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە گۆشە و پەراوێزی خۆرهەڵاتیی چابەهار دا بینای گۆمەزیی ئیمام زادە بە بەرزاییەکی زۆر سەرنج رادەکێشێت کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی "تەیموور". ئەم بینایە سەرەڕای زیارەتکەرانی ئێرانی، میوانداری زیارتکەرانێتری زۆرە کە لە وڵاتانی شێوە دوورگەی هیندەوە بە مەبەستی راز و نیاز و عیبادەت و نەزرکردن بەرەو چابەهار دێن.

 

هەموو ساڵێ لە ١٥ ی زەی القعدە بەو لاوە بۆ ماوەی ١٠ شەو و ١٠ رۆژ رێوڕەسمگەلێکی تایبەت لەم شوێنە دا بەڕێوە دەچێت. ئەم ئارامگەیە بە پێڕەو کردنی شیوازی بیناکرن و میعماری مەغولی لە سەدەکانی ٧ و ٨ ی هەتاوی دا درووست بووە. زیارتگەی سەی محەمەد کە بە سەید غوڵامی رەسووڵ بەناوبانگ بووە بەشێوەیەکی بەردەوام زیارەتگەی موسوڵمانانی هیند و خەڵکی ناوچەکە بووە. ئەم زیارەتگەیە لە گۆشەی باشووری خۆرهەڵات و لە پێنج کیلۆمەتری باکووری خۆرئاوای کەنداوی چابەهار دا هەڵکەوتووە. ئارمگەکە لە گۆشەی رۆژئاوایی حەوشەکە و لە سەر سەکۆیەک درووست کراوە.

شوێنی چوونەژوورکەی لە ناوەڕاستی گۆشەی رۆژئاوایی ئەم سەکۆیەیە و رووی دیوارەکانیان بە تاقچە و تاقنوێنگەلێک کە بە زەخرەفە گەچییەکان لە شێواز و شکڵی بازنە، یەک لە دوای یەکەکان درووست کراون، رازاوەتەوە.

 بەسەر دەرگەی هاتنە ژوورەوەی بیناکە نیگارێکی رازاوەی رەنگاورەنگ بە گەڵاڵەی ئەستێرەیی دەلاقەیی بەدی دەکرێت. رەنگە نەمای دەور تا دەوری ناوەوەی ئارمگەکە هەمووی نیگار بووە. بە پێی فۆرم و شکڵی بیناکە دەتوانین بڵێین کە ئەم بیناکردنە تایبەتە بە سەردەمی سەلجووقییەکان و لە سەردەمی سەفەوییەکانیش دا گەڵاڵەی نیگارەکانی بۆ زیاد کراوە. ئەم نیگارانە رەسەنایەتییەکی تایبەتیان هەیە. لە بەرمبەر ئارامگەکە رووبەرێک بە بەرزایی یەک میتر و چوار پلە هەیە کە قەبرەکە هەڵکەوتۆتە سەری.

ئاراستەی ئەم شوێنە: لە پەراوێز و گۆشەی خۆرهەڵاتیی چابەهار

 

سایتی  جام کوردی