• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 94
  • دوو شەممه 10/3/1395
  • رۆژژمێر :

ترۆپکی تەفتان لە شاری خاش

ترۆپکی تەفتان

ئەم ترۆپکە زۆر جوانە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری خاشی پارێزگای سیستان و بەلووچستانە. یەکێک لە گرینگترین دیاردە و دەرکەوتە و راکێشەرییە سرووشتییەکانی ترۆپکی تەفتان ئەمەیە کە لە رووی زەوین ناسییەوە سەر بە سەردەم و دەورەی "کواترنر" بووە.

هەبوونی کانیاوە کانزاییەکان و ئاوگەرمە جۆراوجۆرەکان لە دەوروپشتی ترۆپکی تەفتان، تایبەتمەندییەکی دانسقەی داوەتە ئەم ناوچەیە. کانیاوی کانزایی جەم چین لە باکووری رۆژئاوای تەفتان، کانیاوی کانزایی ئامنی لە رۆژئاوای تەفتان و سەرپەڕی رووباری بیداستەر، کانیاوی کانزایی بەرئاو لە رۆژئاوای تەفتان و لە باکووری رۆژهەڵاتی گوندی تەمەندان و کانیاوی ئاوگەری بەرئابەک لە باکووری تەفتان لەو کانیاوە کانزایی و ئاوگەرمانەن کە بە هۆی هەبوونی گڕکانی تەفتانەوە درووست بووە. بوونی ترۆپکی تەفتان بە ٤٠٥٠ مەتر بەرزایی بۆتە هۆی ئەوەی کە شاری خاش و ناوچەکانی دەوروبەری لە خۆش کەش و هەواترین شوێنەکانی ئەم پارێزگایە بن.

هەروەها باران بارینی فرە لەم شارە بە نیسبەت باقی ناوچەکانی پارێزگا و هەبوونی گژوگیای لەبار و بژوێنی پاراو لە دەوروپشتی دا بە هۆی بەرزاییەکەیەوە، لەو راکێشەرییە و خاڵە باش و جیاوازانەیە ناوچەی خاشە کە کەڵکی زۆری لی وەردەگیرێت. بوونی ئەم تایبەتماندییانە بۆتە هۆی ئەوەی تاکوو تەفتان ببێتە یەکێک لە گرینگترین راکێشەرییە سرووشتییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ساڵانە خەڵکان و تاقمانێک زۆر لە هەموو لایەک رووی تێ دەکان و لەم نێوانە دا کێوپێوان و شاخەوانان ئامادەگی زۆرتریان هەیە. زنجیرە چیای تەفتان ١٢ کیلۆمەتر درێژیەتی و وردە ترۆپکانێکی فراوانیشی هەیە. سێ دەمۆکە(دهانە)ی گڕکانی چالاک کە لە ناویاندا باخار؛ غازە گوغردییەکان هەمیشە دێنە دەرەوە و بەرەو سەرەو دەکشێن، بەرجەوەنێکی سەرسووڕهێنەر و سەیری درووست کردووە.

 گوغردی بوونی ئەم ناووجەیە و کەش و هەواکەی بەرگر و لەمپەرێکە بۆ بەدیهاتنی ژیانی گیانداران و گژ و گیاکان، ئەم یاسەوارە جێگەی رێزێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکەیە و هەموو ساڵێک خەڵکانێکی زۆر بەرەو لای خۆی رادەکێشێت. ترۆپکی تەفتان بە بەرزایی ٤٠٥٠ مەتر و لە ١٥٠ کیلۆمەتری شاری زاهیدان هەڵکەوتووە، ئەم ترۆپکە گڕکانێکی نیوەچالاکە کە لە دەمۆکەکەی هێشتاش گازە گوغردییەکان دێتە دەرەوە. لە ٤ رێگا و ئاراستە دا دەتوانین بە سەر ترۆپکی تەفتان دا هەلزنێین ١-ئاراستەی رۆژئاویی یان ئاراستەی پەناگە٢- گۆشەی خۆرهەڵاتی گوندی ترشاو٣- گۆشەی باکووری گوندی تەمین ٤-باکووری خۆرهەڵاتی دووڕێی سەنگان و گوندی خەنجەک. ئەم مادە غازەی کە لە دەمۆکەی ترۆپکی تەفتانەوە دێتە دەر ئەگەر لە گەڵ ئاو دا تێکەل ببێت دەبێتە هۆی درووست بوون و بەرهەمهاتنی "ئەسید سولفۆریک" so4h2کە مادەیەکی زۆر مەترسیدار و خەتەرناکە کە بە تێزاوی سولتانیش ناوی دەر کردووە.

گیا تایبەتییەکانی تەفتان بریتین لە: بادامی تاڵ، پوونگە، دەرمنە، ئاویشەنی دڕک گەلەک و گرمۆنە کە بۆ چارەسەری ئێشی دڵ زۆر باشە و بەگشتی هەموو بەرزاییەکانی تەفانی داپۆشیوە. ترۆپکی تەفتان بە گشتی بەورێکی زۆر نایگرێتەوە بەڵام دەتوانین بڵێین کە ئاستی بەورەکەی لە زستان دا تە ژێری ئەژنۆ دێت و بە درێژایی ئەم ساڵانە سەختترین ساڵێک کە سەرکەوتن و هەڵزنان بۆ سەر تەفتان ئەستەم بووە ساڵی ١٣٧٤ بووە کە بەورێکی زۆر ئەو دەڤەرەی گرتبۆوە.

ئەو گیاندارانەی کە جار نا جارێک لەم ناوجانە دا بەدی دەکرێن بریتین لە: رێوی، کەو، چەقەڵ و گورگ. خەڵکی ئەم ناوچەیە ژیانێکی عەشایەری و گوندییانەیان هەیە بە شێوەیەک کە لە هاینان دا دەگوازێنەوە بۆ ئەم ناوچەیە و لە خێوەتەکانیان دا دەژین، جنسی ئەم خێوەتانە کە ناوی پڵاسە لە مووی بزن و چەشنێک پەموو کە ئاو لێی تێ ناپەڕێت. دوو دیوارشێوە بە ناوەکانی گەراش خان و شەست خودا لەم ناوچەیە دا هەیە کە بەردپێوان(سنگ نوردان)ی ئەم ناوچەیە بۆ تاقیکارییەکانی خۆیان کەڵکی لێ وەردەگرن و گەراش خان هەڵکەوتۆتە ئاراستەی جادەی زاهیدان بەرەو خاش و شەست خوداش لە جەمچین.