زیانه‌کانی ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵەکەت بزانه
زۆرگرانه له ته‌له‌فزیۆن دووربکه‌ویته‌وه کاتێک که منداڵیت، چونکه هه‌موو خێزانه‌که‌ت سه‌یری ده‌که‌ن و به دیاریه‌وه داده‌نیشن، هه‌ندێک خێزان هه‌یه که وا ده‌زانن که کاتێک منداڵه‌کانیان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن زیره‌کتر ده‌بن، بۆیه هه‌ندێکیان ڤیدیۆیان بۆ ده‌کڕن تا تەماشای بکات، به‌ڵام به پێی هەواڵێکی زانستی ماڵپەڕی " ره‌یز سمارت کیدس" ته‌له‌فزیۆن منداڵان ته‌مه‌ڵ ده‌کات، نه‌وه‌ک زیره‌ک و دوای چەندین لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که:
1-ته‌له‌فزیۆن هیچ سودێکی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵی نیه، به‌ڵکو ئه‌و کاتانه‌ی ده‌دزێت که تێیدا ده‌توانیت له‌گه‌ل منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیدا یاری بکات و تێکه‌ڵیان ببێت.
2-کاتێک که منداڵه‌که‌ت سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات، ئه‌و کاتانه له‌ده‌ستده‌دات که تێیدا ده‌توانێت فێری چه‌ند وانه‌یه‌کی مۆسیقا و زمانه‌وانی ببێت، چونکه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌یدا زیاتر فێری بابه‌تی نوێ ده‌بێت.
3-ئه‌و کاته‌ی که منداڵه‌که‌ت سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات، به تایبه‌تی کاتێک که ته‌مه‌نی 2 ساڵ سەرووتر یان خوارترە ئه‌و کاتانه له‌ده‌ست ده‌دات، که ده‌توانێت تێیدا بخوێنێته‌وه و چه‌ند وشه‌یه‌کی تازه فێرببێت.
4-زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن له‌لایه‌ن منداڵه‌که‌ته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر وه‌رزش و جووڵە نه‌کات، مێشکی منداڵه‌که‌ت خاودەبێتەوە که هێشتا نه‌گه‌شتۆته ته‌مه‌نی ناوه‌نجی.
5-زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن له‌لایه‌ن منداڵه‌که‌ته‌وه، نابێته هۆی زیره‌ک بوونی منداڵه‌که‌ت به‌ڵکو خاوبونه‌وه‌ی مێشکی منداڵه‌که‌ت.
خەندان