بە توێکڵی سێ‌و چەوری ورگت لەناوببە
توێژينه‌وه‌يه‌كی زانستی سهلماندويهتی كه توێكڵی سێ‌و هۆكارێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتووه بۆ ڕزگاربوون له چه‌وریی له‌ش.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی چەند لێکۆڵەرێکی زانكۆی ئيوای ئه‌مريكا دەریخستووە توێكڵی سێ‌و به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه پێکهاتەیەکی سروشتيی تێدايه كه دەبێتە هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وريی و ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش و ڕزگاربوون له قهڵهويی.
ئه‌نجامده‌رانی لێکۆڵینەوهكه ئاماژە بەوە دەکەن توێكڵی سێ‌و مادده‌ی (يۆرۆسۆليك)ي تێدايه كه ده‌بێته هۆی سوتاندنی گهرمەوزهكان و ئه‌وه‌ش يارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی مرۆڤ ده‌دات، هه‌روه‌ها خواردني توێكڵی سێ‌و به‌يه‌كێك له هۆکارەکانی تووشنەبوون به شه‌كره‌و چه‌وريی جگه‌ر داده‌نرێت.
لێکۆڵەران هەروەها ئاماژه بەوە ده‌كه‌ن ترشی (يۆرۆسۆليك) ته‌نها نابێته هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش، بەڵکو ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زيادبوونی كێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وبووندا.
سایتی NRT2