• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 230
  • چوار شەممه 8/2/1395
  • رۆژژمێر :

كشمیش رێگری‌ له‌كلۆربونی‌ ددان ده‌گرێت

كشمیش


نه‌ریتی‌ ژیان هۆكارێكه‌ بۆ توشبون به‌كلۆربونی‌ ددان به‌تایبه‌تی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا هۆكاره‌كه‌شی‌ ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ نه‌ریتی‌ خراپی‌ خواردن به‌تایبه‌تی‌ شیرینی‌ خواردن‌و خوارده‌مه‌نیه‌ خێراكان.

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ چه‌ند بیروبۆچونێكه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ گه‌شتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كشمیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پێنج پێكهاته‌ی‌ كیمیای‌ ڕوه‌كی‌‌و كارده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی‌ ده‌بنه‌هۆی‌ كلۆربونی‌ ددان‌و هه‌وكردنی‌ پوك.

ماڵپه‌ڕی‌ كه‌لیمه‌تی‌ بڵاویكردتۆته‌وه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ دژه‌ ئۆكسیدێكی‌ به‌هێزن‌و رێگری‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی‌ به‌كتریا به‌ددان‌و پوكه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌و مه‌ترسی‌ كلۆربونی‌ ددان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

جگه‌له‌وه‌ش كشمیش رێژه‌یه‌كی‌ زۆر ڤیتامین C تێدایه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌هێزكردنی‌ چینی‌ مینای‌ ددان‌و پاراستنی‌ له‌كلۆربون.

ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچونه‌یه‌ ده‌وترێت كشمیش زیانی‌ هه‌یه‌ بۆ ددان چونكه‌ شیرینه‌، به‌ڵكو سود به‌ددان ده‌گه‌ینێت‌و له‌كلۆربون ده‌یپارێزێت.

سایتی جام-کوردی