پاڵنگان ماسۆله ی کوردستان
پاڵنگان له گونده خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له پارێزگای کوردستانه که به هۆی ڕووباره که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووست‌کردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به به‌هه‌شتی شاراوه و ماسۆله‌ی کوردستان له نێو گه‌شتیاراندا ناسراوه. (ماسۆله شوێنێکی به‌ناوبانگی گه‌شتیارییه له باکوری ئێران).
پاڵنگان له گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له کامیاران یه‌ک له جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه که له ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت.
ئههم گونده که له زنجیره چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌که‌وێته 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامیاران و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه، ئه‌م گونده‌ی به دوو به‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر له کامیاران به‌ره‌و ئه‌م گونده به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه به چاو ده‌بینن که هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و له بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که له سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.
سرووشتێکی جوان
ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی ئه‌م گونده ئه‌وه‌نده به‌هێزه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که ڕوو له پاڵنگان ده‌که‌ن به‌شێکی زۆری ڕێگاکه به پیاسه تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و سرنجی ئه‌و سرووشته جوانه و پرۆژه گه‌وره‌که‌ی به‌خێوکردنی ماسی ده‌ده‌ن که له ڕووی ئابورییه‌وه ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ دانیشتووانه‌که‌ی هه‌بووه. له هه‌مان ده‌سپێکی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ پاڵنگان، دارستان، زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان و سرووشتی جوان وای کردووه که هه‌ست به‌وه بکه‌ن له ماسۆله‌ی کوردستان و به‌هه‌شته شاراوهکهدان. کاتێک که ده‌گه‌یته ناو گوندی پاڵنگان به دیتنی بینا و خانووه به‌ردینه‌کانی، هێز و تێکۆشه‌ریی دانیشتووانه‌که‌ی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و گونده‌ی که له نێو شاخه‌که‌دا به خانووه سرنجڕاکێشهکانیهوه ناسراو به وشکه‌چنی هه‌ستێکی دیکه‌مان پێ ده‌به‌خشێت. شێوازی بیناسازی له پاڵنگان به‌جۆرێکه که خانووه‌کان پێکه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی جوانی پێی به‌خشیوه. کاتێک که به‌ره‌و به‌شی سه‌رووی پاڵنگان به‌ڕێ ده‌که‌ویت ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌م گونده جوانه و خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی شایانی ئه‌و نازناوه‌ن که پێیان به‌خشراوه. جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان. هه‌ر چه‌نده که به هۆی نه‌بوونی پلانی پێویست به به‌هه‌شته شاراوه‌که‌ی ئێرانیش ناسراوه.
که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ئاوییه‌کان
کانیاوه‌کانی ئاوی کانزایی که له مه‌ودای 700 تا 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاڵنگاندان، دابینکه‌ری به‌شێکی زۆری ئاوی ڕووباری تهنگیوهرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕووی زانستییه‌وه سه‌لمێندراوه و له تاقیگه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئاوی کانیاوه‌کان چه‌نده به‌سووده، هه‌ر بۆیه که گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسی له‌م گونده‌دا جێبه‌جێ کراوه و به‌ستێنی گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ڕه‌خساندووه.
پێش له جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، پاڵنگان گوندێکی نه‌ناسراو بوو و به ته‌نیا به هۆی بوێری و ئازایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی له ناوچه‌که ده‌ناسرا و که‌متر له لایه‌ن به‌رپرسان و گه‌شتیارانه‌وه بایه‌خی پێ ده‌درا، به‌ڵام له ساڵی 1997 به جێبه‌جی کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، به‌ستێنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌م گونده‌دا دابین کراوه، به ده‌ر له‌مه‌ش کێشه‌ی بێ‌کاری له‌م گونده‌دا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو چاره‌سه‌ر کراوه و ئابوری خه‌ڵکه‌که‌ی به‌هێزتر بووه.
توانای وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌که، ساڵانه زیاتر له 600 ته‌ن ماسییه که هه‌ندێک کات بۆ زیاتر له هه‌زار ته‌ن به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه به سه‌ر 51 به‌ش دابه‌ش کراوه که هه‌لی کاری بۆ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له دانیشتووانی پاڵنگان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕێگری کردووه له کۆچی ئه‌وان به‌ره‌و شاره‌کان. له لایه‌کی دیکه‌وه خاوه‌ن باخه‌کانی ته‌نیشت ڕووباری ته‌نگیوه‌ر، که‌بابخانه‌ی تایبه‌تیان دامه‌زراندووه و ماسی بر‌ژاو پێشکه‌ش به‌و گه‌شتیارانه ده‌که‌ن که ڕوویان له گونده‌که‌یان کردووه و داهاتی ئه‌مه‌ش له به‌هێزتربوونی ئابوری پاڵنگان و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێ‌کاری ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه.
ڕاکێشیگه‌لی مێژوویی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ناوچه‌که گرنگه‌کانی کوردستان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌لجوقی بووه و هه‌بوونی قه‌ڵای پاڵنگان له نزیک گونده‌که و له سه‌ر شاخه‌که سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت. ئه‌م قه‌ڵایه له مه‌ودای 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵااتی گونده‌که‌یه که ئاسه‌واره‌کانی وه‌ک ژووره‌کان، ئاورخانهکان و پرده کۆنه‌کانی هه‌ر ئێستاش ماونه‌ته‌وه. ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویانه‌ی که له‌م قه‌ڵایه دۆزراونه‌ته‌وه، پیشان ده‌ده‌ن که پێشینه‌ی مێژوویی پاڵنگان بۆ سه‌رده‌مانی کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه. له پاڵنگان گۆڕستانێکی کۆن هه‌یه که چه‌ندین به‌رده‌نووسی به خه‌تی کوفی تێدایه و مێژووه‌که‌شی بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت به پێی ئاسه‌واری مزگه‌وت و خانووه کۆن و مێژووییه‌کان، پێ ده‌چێت که بنه‌ڕه‌تی ئه‌م گونده بۆ سه‌رده‌می سامانییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.