شۆربای برنج و لیمۆ
پێداویستیه‌كان :
1. 6 كوپ ئاوی مریشك
2. 1 ماجی مریشك
3. 1/3 كوپ برنج
4. 1/3 كوپ گوێزه‌ری جنراو
5. 1/3 كوپ كه‌ره‌وزی جنراو
6. 1/4 كوپ پیازی جنراو
7. 2 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره
8. 2 كه‌وچكی گه‌روه ئارد
9. 3 هێلكه
10. 3 كه‌وچكی گه‌وره ئاوی لیمۆی تازه
11. خوێ
12. ئاڵه‌تی ره‌ش به پێی ئاره‌زوو
دروستكردنی:
له مه‌نجه‌ڵێكدا له‌سه‌ر ئاگر ئاوی مریشك وماجی وگوێزهر و كه‌ره‌وز و پیازو برنجه‌كه داده‌نێت تاوه‌كو ده‌كوڵێت.
ئاگره‌گه كز ده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی 20 خولهك له‌سه‌ر ئاگر ده‌یهێڵیته‌وه تاوه‌كو پێ ده‌گات.
له قاپێكی تردا كه‌ره‌كه دهتوێنیتهوهو ده‌یكه‌یت به‌سه‌ر ئارد وتێكی ده‌ده‌یت ، ورده ورده ده‌یكه‌یته ناو شۆرباكهوه تا خه‌ست ده‌بێته‌وه / پاشان هێلكه‌كه له‌ناو كه‌ره‌كه‌دا دهشڵهقێنیت تاوه‌كو وه‌كو كه‌فی لێدێت.
پاشان ئاوی لیمۆو هێلكه‌كه ورده ورده ده‌كه‌یته ناو شۆرباكهو تێكی ده‌ده‌یت و ده‌یخه‌یته‌وه سه‌ر ئاگر و تێكی ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وی بن نه‌گرێت و له كۆتایدا خوێ و ئاڵهتهكهی ده‌كه‌یت بهسهرداو پێشكه‌شی ده‌كه‌یت.