• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2084
  • دوو شەممه 3/6/1393
  • رۆژژمێر :

درۆ کردني منداڵ

چەندين هۆكار هەيە وا لەمنداڵ دەكات درۆ بكات و چەندين جۆر چيرۆك دروست بكات، ئەوەش بەهۆي ترسەوە بێت يان بەهۆي بێ متمانەيي و حەزي بۆ راكێشاني سەرنج و ..هتد، بە هەر هۆكارێك بێت دەبێت رووبەڕووي ببيتەوە، بەڵام بە شێوەيەكي زيرەكانەو لەسەرخۆ تاوەكو هەڵەكاني منداڵەكەت نەبێت مەترسييەك هەڕەشە لەراستگۆيي ئەو مرۆڤە بكات كە لەداهاتوودا لێي دروست دەبێت.بۆيە لێرەدا هەندێك ئامۆژگاري و رێنمايي دەخەينە روو كە يارمەتيت بدات ئامانجي خۆت بپێكيت:*هەرگيز بە منداڵەكەت مەڵێ درۆزن، چونكە ئەو نازناوە متمانەي بەخۆي لەدەست دەدات و وايلێدەكات قەناعەت بەوە بكات كە ئەو درۆزنە.*وريا بە هەرگيز بيري منداڵەكەت مەهێنەرەوە بەو هەڵەو درۆيانەي لەڕابردوودا كردوويەتي، چونكە ئەوە هيچ يارمەتيت نادات، بەڵكو دۆخەكە خراپتر دەكات.*كەي زانيت منداڵەكەت درۆ دەكات، پێي بڵێ كە تۆ دەزانيت ئەو راست ناكات و لەگەڵتدا راشكاو نييە، هەروەها پێبڵێ كە ئەوە شتێكي سروشتييە لەوتني راستيي بترسيت و دوودڵ بيت، چونكە هەموو كەسێك كاتێك هەڵە دەكات دەترسێت، بەڵام درۆ سوودي نييەو دەبێت چارەسەرێك بۆ كێشەكە بدۆزرێتەوە.

هەوڵبدە بەدواي ئەو هۆكارانەوە بيت كە هاني منداڵەكەت دەدات درۆ بكات، هەموو جۆرە پاڵپشتييەكي خۆتي بۆ دەرببڕە بەجواني و نەرمونياني و وايلێبكە بەهێمني ترس و دڵەڕاوكێكانيت پێبڵێ.

بۆي روونبكەرەوە كە درۆكردن خراپەو زياني هەيەو كار لەراستگۆيي ئەو دەكات، لەو كاتەدا پشت بەچيرۆك و بەسەرهاتەكان ببەستە تاوەكو بەشێوەيەكي روون و سەرنجڕاكێش زياني درۆي بۆ روونبكەيتەوە.*جياوازي نێوان درۆو راستي بۆ روونبكەرەوەو سزاكاني درۆي بۆ دياري بكە لەگەڵ ئەنجامي ئەو راستييانەي دەيەوێت بيانشارێتەوە، هەروەها هانيبدە هەميشە راستي بڵێت و راستگۆ بێت تاوەكو لەقورسترين سزا دەرباز بێت.*نموونەي باڵا بە بۆ منداڵەكەت بەوەي هەميشە راستگۆو راشكاو بيت و تا دەتوانيت لەژياني رۆژانەتدا لەدرۆ سپييەكان خۆت بەدوور بگرەو لەبيرت بێت منداڵان هەميشە چاودێري رەفتاري گەورەكان دەكەن و لێيانەوە زۆر شت فێردەبن.*دەستخۆشيي لێبكە كاتێك منداڵەكەت راستيي دەڵێت، تەنانەت ئەگەر ماوەيەكيش بێت درۆ بكات، هەوڵبدە سيستەمي خەڵاتي بۆ دابنێت، هەرچەند راستگۆ بوو خاڵێك وەربگريت تا ژمارەي خاڵەكاني زۆر دەبێت و ديارييەكي بۆ دەكڕيت يان دەيبەيت بۆ شوێنێك كە ئەو حەزي لێيەتي.