• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 242
  • شەممه 9/1/1393
  • رۆژژمێر :

سفره‌ي حه‌وت سين له‌ نه‌ورۆزدا هێماي چيه‌؟

 

سفره‌ي حه‌وت سين  نه‌ريتێكي‌ كۆني ئێرانيه‌ و له‌ جه‌ژني نه‌ورۆزدا داده‌نرێت . ئه‌م سفه‌ر 7 شت له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ پێي ده‌وترێت حه‌وت سين. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سفره‌يه‌ك له‌سه‌ر مێز يان زه‌وي راده‌خرێت و به‌ پێي دڵخواز شته‌كاني له‌سه‌ر داده‌نرێت كه‌ هه‌موويان به‌ پيتي س ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر يه‌كه‌يان هێمايه‌كه‌ بۆ شتێك. وه‌ك:

 

سفره‌ي حه‌وت سين نه‌ريتێكي‌ كۆني ئێرانيه‌ و له‌ جه‌ژني نه‌ورۆزدا داده‌نرێت . ئه‌م سفه‌ر 7 شت له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ پێي ده‌وترێت حه‌وت سين.

سومبوڵ هێماي ده‌ستپێكي به‌هار و سركه‌ هێماي تێپه‌ڕيني ته‌مه‌ن وئارامگرتنه‌. سكه‌ هێماي سامان و سه‌وزه‌ هێماي به‌هار و له‌دايك بووني دووباره‌يه‌. سێو هێماي ته‌ندروستي و جواني و سير هێماي چاره‌سه‌ري و سماق هێماي ره‌نگي خۆرهه‌ڵاتن و سنجو هێماي عيشق و خۆشه‌ويستي و سۆهان هێماي شيرينيه‌.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ماسي وه‌ك هێماي ژيان و ئاوێنه‌ وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ي سه‌ره‌تاي به‌هار و مۆم هێماي رووناكي و هێلكه‌ هێماي نه‌وه‌ خستنه‌وه‌ داده‌نرێت.