• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 354
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

  ئەو خۆراكانەي كێشێكي نمونەيت پێدەبەخشن

 

ئەگەر بەدەست زيادبووني كێشەوە دەناڵێنيت و دەتەوێت كێشێكي گونجاوت دەست بكەوێت ئەوا بە شێوەيەكي سروشتي و بە خواردني هەندێك سەوزە و ميوە دەتوانيت كێشێكي گونجاوت دەست بكەوێت ،هەميشە پزيشكەكانيش تەئكيد لەوە دەكەنەوە دابەزاندني كێش بە رێگەي سروشتي باشترين چارەسەرە بۆ ئەو كەسانەي دەيانەوێت كێشيان دابەزێنن ئەمانەي خوارەوەش نمونەي چەند خۆراكێكن كە كێشێكي گونجاو بە مرۆڤ دەبەخشن .

•           كولەكە : دەبێتە هۆي دابەزيني يەكەي كەرمۆكەيي ،جگە لەوەش كاريگەرييەكي گەورە لەسەر دابەزيني چەوري دەبێت و پلەي گەرمي لەش دادەبەزێنێت .

•           باينجان : دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكيە پێويستەكان ،يەكێكە لەو خۆراكانەي بەشێوەيەكي زۆر باش يارمەتي توانەوەي چەوري دەدات .

• قەرنابيت : ئەو جۆرە سەوزانەي وەك قەرنابيتن بەسودن بۆ دابەزيني يەكەي گەرمۆكە ،هەروەها قەرنابيت دەوڵەمەندە بە مادە دژە ئۆكسيدەكان و ڤيتامينەكان و بە سروشتي خۆي كاريگەرييەكي باشي هەيە لەسەر توانەوەي چەوري .

•           ميوەكان :-

•           سێو : يەكێكە لە ميوە بەسودەكان  بە يەكێك لەو ميوانانە ناسراوە كە توانەوەي چەوري ئەمەش بەهۆي بووني ماددەي بەكتين ئەمەش سودێكي باشي هەيە بۆ ئەوەي كەسەكە هەست بەتێربوو بكات و چەوري زيادەي ناو لەشي بەتايبەت لەناو گەدەيدا بتوێتەوە .

•           ليمۆ : بە يەكێك لە ترشەمەنيەكان دادەنرێت كە يەكەي گەرمۆكەي تێدايە ،جگە لەوەش يارمەتيدەرێكي باشە بۆ توانەوەي چەوري و ئاسانكاري كرداري هەرسكردن .

•           ئەناناس : پێويستە بە شێوەيەكي تازەيي بخورێت ،بەهۆي بووني ئەنزيمي برۆميلين يارمەتي توانانەوەي چەوري دەدات .

– SNN بەشي تەندروستي