• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 159
  • سێ شەممه 20/12/1392
  • رۆژژمێر :

10 سوده‌ موعجيزه‌ ئاساكه‌ي چوكلات

چوكلات "chocolate" سه‌ره‌ڕاي تامه‌ خۆشه‌كه‌ي كاريگه‌ري له‌سه‌ر پاراستني ته‌ندروستي مرۆڤ و چالاكي دڵ هه‌يه‌.

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ سوده‌ زۆره‌كاني چوكلات ده‌كه‌ين:

1ـ چوكلات جه‌ڵته‌ي مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ي له‌ هه‌فته‌يه‌كدا 45 گرام چوكلات ده‌خۆين كه‌متر له‌ وانه‌ي ناخۆن تووشي جه‌ڵته‌ي مێشك ده‌بن.

2ـ چوكلات ته‌ندروستي دڵ به‌زر ده‌كاته‌وه‌و په‌ستاني خوێن رێك ده‌خات و  ئاستي كۆليسترۆڵي نێگه‌تيڤ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و رێژه‌ي تووش بوون به‌ نه‌خۆشي دڵ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌. 

3ـ چوكلات ده‌بێته‌ هۆي تێر بوون و كه‌متر نان بخۆن. ئه‌وانه‌ي چوكلات ده‌خۆن كه‌متر به‌ درێژايي رۆژ خواردني هه‌مه‌جۆر ده‌خۆن.

4ـ چوكلات مه‌ترسي شه‌كره‌ كه‌م دكاته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ي به‌ رێژه‌يه‌كي باش چوكلات ده‌خۆن هه‌سته‌وه‌ريان به‌ ئه‌نسۆلين به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ري تووشبوونيان به‌ ئه‌كره‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

5ـ چوكلات پارێزگاري له‌ پێست ده‌كات و ئه‌نتي ئۆكساني ناو چوكلاته‌ي تاڵ پێست له‌ به‌رامبه‌ر تيشكي سه‌روو وه‌نه‌وشه‌يي ده‌پارێزێت.

6ـ چوكلات ده‌بێته‌ هۆي وه‌ستاندني كۆكه‌ و ماده‌ي تيۆبرۆميني ناوي چوكلات چالاكي ده‌ماره‌كاني سيه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي كۆكه‌ي به‌هێز.

7ـ چوكلات ده‌بێته‌ هۆي گه‌شبيني و هه‌ستي چێژوه‌رگرتن و خۆشي له‌ ژيان.

8ـ چوكلات سوڕي خوێن چالاك ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆي كاكاوي ناو چوكلات كه‌ رێگه‌ له‌ مه‌ييني خوێن ده‌گرێت.

9ـ چوكلات چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات و به‌هۆي تايبه‌تمه‌ندي چالاكي سوڕي خوێن به‌ تايبه‌تي له‌ ناوچه‌ي مێشك و گلينه‌ي چاودا هه‌يه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆي به‌هێز بووني بينايي.

10ـ چوكلات ده‌بێته‌ هۆي به‌هێز بووني مێشك، كاكاوي ناو چوكلات مرۆڤ به‌ هۆشياري ده‌هێڵێته‌وه‌ و پرۆسه‌ي ژمێرياري به‌هێزتر ده‌كات.