• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 121
  • دوو شەممه 19/12/1392
  • رۆژژمێر :

قه‌ڵه‌وي‌ و گرفتێكي ديكه‌

به‌رده‌وام باس له‌ مه‌ترسييه‌كاني كێشي زياده‌ و قه‌ڵه‌وي ده‌كرێت و توێژينه‌وه‌يه‌كيش مه‌ترسييه‌كي ديكه‌ي قه‌ڵه‌وي ده‌خاته‌روو. 

 به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌كي ناوه‌ندي شێرپه‌نجه‌ له‌بريتانيا, قه‌ڵه‌وي له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌بێته‌هۆي توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ي گورچيله‌.

تيمي توێژينه‌وه‌كه‌ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي ورديان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكي قه‌ڵه‌و ئه‌نجامداوه‌‌و تێيدا ئه‌وه‌يان خستۆته‌ڕوو قه‌ڵه‌وي كار له‌خانه‌كاني گورچيله‌ده‌كات‌و پێكهاته‌‌و شێوه‌ي كاركردنيان تێكده‌دات.

له‌راپۆرتي كۆتاي توێژينه‌وه‌كه‌ياندا كه‌له‌ماڵپه‌ڕي (سكاي نيوز) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، توێژه‌ران و پسپۆڕاني ناوه‌ندي شێرپه‌نجه‌ له‌ بريتانيا هۆشداري ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن, كه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسييه‌كاني شێرپه‌نجه‌ به‌گشتي و شێرپه‌نجه‌ي گورچيله‌ به‌ تايبه‌تي, پێويسته‌ بايه‌خ به‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كان بدرێت و له‌ خواردني چه‌ور دوربكه‌وينه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  زياتر بايه‌خ به‌ خواردني ڕووه‌كي  بدرێت.

‌ NRT2

x