نوێترين زانياري له‌سه‌ر مرۆڤ
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) نۆ ڕاستي سه‌رسوڕهێنه‌ري له‌شي مرۆڤ بڵاوده‌كاته‌وه، كه پێشتر هيچ كه‌سێك نه‌يبيستوه‌و نه‌يزانيوه.
1ـ كاتێك مرۆڤ له‌دايك ده‌بێت، له‌شي له (270) ئێسك پێكدێت، به‌ڵام ورده ورده هه‌ندێك له‌و ئێسكانه پێكه‌وه ده‌لكێن‌و (206) ئێسك ده‌مێنێته‌وه، هه‌ريه‌ك له‌قاچه‌كانيش له (26) ئێسك‌و (33) جومگه‌و زياتر له‌سه‌د ماسولكه پێكدێت.
2ـ ئايا ده‌زانيت زۆر خۆري ده‌بێته هۆي له‌ده‌ستداني بيستن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌رداني ئاهه‌نگێكي ميوزيك بكه‌يت، ئه‌وا ئاگاداربه پێشتر زۆر نان نه‌خۆيت، چونكه كاريگه‌ري خراپ بۆ سه‌ر سوڕي خوێن دروستده‌كات‌و هه‌ستي بيستن لاواز ده‌كات.
3ـ (80%) مێشك له‌ئاو پێكدێت‌و بۆ ئيشكردني پێويستي به‌وزه‌ي كاره‌با هه‌يه، ئه‌وه‌ي كه نازانرێت له‌باره‌ي مێشكه‌وه ئه‌وه‌يه، له‌كاتي نوستندا زۆر به‌خێرايي كارده‌كات، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ بيني خه‌وني زۆر كه هه‌ندێك كه‌س بۆچونيان وايه په‌يوه‌ندي به‌زيره‌كيه‌وه هه‌يه.
4ـ هه‌موان له‌و باوه‌ڕه‌داين، سيه‌كان بچوكترين به‌شي له‌شي مرۆڤن، به‌ڵام ده‌زانيت ئه‌گه‌ر سيه‌كان توێ بكرێنه‌وه، قه‌باره‌كه‌ي به‌قه‌د قه‌باره‌ي گۆڕه‌پانێكي تێنسي لێدێت.
5ـ ئايا ده‌زانيت بۆچي چاو داده‌خرێت له‌كاتي پژميندا، هێزي پژمين ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه خێراييه‌كه‌ي هه‌زار كيلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ش هۆكاري چاوداخستنه له‌كاتي پژميندا، هاوكات ماسولكه‌كاني ده‌موچاو به‌تايبه‌ت چاو له‌گه‌ڵ پژميندا كارده‌كات.
6ـ ئايا ده‌زانيت گه‌شه‌كردني نينۆكه‌كاني په‌نجه به‌ڕێژه‌ي جياواز زياد ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ي (250) ڕۆژدا نينۆكه‌كان به‌ڕێژه‌ي (2.5) سانتيمه‌تر زياد ده‌كه‌ن، خێرايي گه‌شه‌كردني په‌نجه‌ي ناوه‌ڕاست زياتره له‌په‌نجه‌كاني ديكه، كام ده‌سته‌يان زياتر به‌كاربهێنرێت له‌ئيشدا نينۆكه‌كاني ئه‌و ده‌سته‌يان زياتر درێژ ده‌بێته‌وه.
7ـ هه‌موو ڕۆژێك خوێني جه‌سته نزيكه‌ي (96) كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
8ـ ئايا ده‌زانيت پياوانيش هاوشێوه‌ي خانمان مناڵدانيان هه‌يه به‌ڵام كار ناكات.
9ـ ئايا ده‌زانيت مێشك هه‌ست به‌ئازار ناكات، شتێكي سروشتيه كه سه‌رمان ئازاري هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه په‌يوه‌ندي به‌مێشكه‌وه نيه، چونكه مێشك هه‌ست به‌ئازار ناكات.
سایتی رادیو ناوخو