پێست جوان ده‌كات
زانايان له‌لێكۆڵينه‌وه‌ياندا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كاهو يه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ي كه زۆرترين پرۆتين‌و ڤيتاميني تێدايه، كه له‌ڕوي ته‌ندروستييه‌وه سودێكي زۆر به‌ته‌ندروستي مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت.
سايتي (ڕێجيم) بڵاويكردۆته‌وه، دواي ئه‌وه‌ي له‌يه‌كێك له‌زانكۆكاني ئه‌ڵمانيا لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر كاهو كردوه‌و بۆيان ده‌ركه‌وت، كه كاهو سود به‌ئێسك ده‌گه‌يه‌نێت، چونكه ماده‌كاني (فۆسفۆڕو كاليسيۆم)ي تێدايه، هاوكات به‌هۆي بوني ڤيتامينه‌كاني (A, B, C, E) يارمه‌تي به‌هێزكردني له‌ش ده‌دات.
زانايان ئاماژه‌يان به‌وه‌كردوه، كه كاهو سودێكي زۆري هه‌يه بۆ ژني دوو گيان، پێستيش جوانده‌كات، ده‌ماره‌كان‌و مێكيش چالاكده‌كات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، كاهو به‌هۆي بوني ماده‌ي (بيتاكارۆتين) تێدا، ئارامي به‌مێشك ده‌به‌خشێت‌و ئازاريش كه‌مده‌كاته‌وه.
سایتی رادیو ناوخو