ئه‌مجۆره كه‌سانه ته‌ندروست ترن
توێژينه‌وه نوێيه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ته‌ندروستي سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر دڵخۆش بوونيش يارمه‌تي ته‌ندروستي له‌ش ده‌دات.
پسپۆڕان پێيان وايه كه ئه‌وانه‌ي چێژ له ژيان وه‌ده‌گرن به به‌راورد به‌وانه‌ي كه له ژيانيان رازي نين له‌گه‌ڵ به سه‌ره‌وه چووني ته‌مه‌نيان تواناي جه‌سته‌يي و چالاكيان باشتره.
له‌م توێژينه‌وه‌دا 3000 كه‌سي ته‌مه‌ن 60 ساڵ به‌سه‌ره‌وه كه له وڵاتي به‌ريتانيا ده‌ژين بۆ ماوه‌ي 8 ساڵ له‌ژێر تاقيكردنهوهدا بوون. هه‌روه‌ها رێژه‌ي چێژ وه‌رگرتنيان به به‌كارهێناني وشهكاني وه‌ك " له‌وه‌ي ئه‌نجامي ده‌ده‌ن چێژ وه‌رده‌گرم، چێژ له‌ژيان وه‌رده‌گرم، به‌هۆي بوونم له‌گه‌ڵ كه‌ساني تر دڵم خۆشه" هه‌ڵسه‌نگاندني بۆ كرا.
له‌م تاقيكردنهوهدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ي كه دڵيان خۆش نييه به رێژه‌ي 80% له كاري رۆژانهياندا دووچاري كێشه ده‌بنه‌وه.
به‌ڵگه‌ش بۆ بووني ئه‌م په‌يوه‌ندييه به‌هۆي گه‌نجي و بارودۆخي دارايي باشتر و يان ژيانێكي ته‌ندروست له كه‌سه شادهكاندا نييه، چونكه ئه‌و كه‌سانه ته‌نانه‌ت له‌كاتي نه‌بووني فاكتهرهكاني سه‌ره‌وه‌ش و ته‌نيا به‌هۆي ره‌زامه‌ندي له ژيان دووباره قۆناغي بهساڵاچوونيان ته‌ندروست تره.
ئه‌م توێژينه‌وه ئه‌وه‌شي ده‌رخستووه كه رێژه‌ي چێژ وه‌رگرتن له ژيان له‌ناو ئه‌وانه‌ي كه تووشي نه‌خۆشيه درێژخايهنهكاني وه‌ك نه‌خۆشيه‌كاني دڵ و شه‌كره، كه‌متره.