• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 398
  • چوار شەممه 28/12/1392
  • رۆژژمێر :

درەنگ كەوتني گەشەي منداڵ .. هۆكار و چارەسەر

هەندێك لە دايكان  رووبەڕووي  هەندێك كێشەي تەندروستي دەبنەوە كە تووشي منداڵەكانيان دەبێت ،بەتايبەت كێشەكاني مێشك و جەستەيي و روخسار لەوانەش درەنگ كەوتني گەشەي منداڵ ،كە ئەمەش بە يەكێك لە ديارترين ئەو كێشانە دادەنرێت كە رووبەرووي دايكان دەبێتەوە .

*  هۆكارەكاني دواكەوتني گەشەي منداڵ

•           كەمي خۆراك :بەپێي هەندێك لە توێژينەوە زانستي و پزيشكيەكان  كە لەسەر دواكەوتني گەشەي منداڵ ئەنجامدراوە دەركەوتووە كەمي خۆراكپێدان يەكێكە لە هۆكارە سەرەكييەكان كە كاريگەري لەسەر تەندروستي منداڵەكە دەبێت و بە تايبەت لەسەر دواخستني گەشەي منداڵ ،هاوكات توێژەرەوان تەئكيد لەوەش دەكەنەوە  رێژەي كەمخواردني منداڵ و هەروەها ئەو خۆراكانەي لەگەڵ تەمەني منداڵەكە ناگونجێت كاريگەري گەورەيان لەسەر گەشەي منداڵ دەبێت .

•           هۆكارەكاني نەخۆشي :بريتين لە هۆكارە ناوەندييەكان لەهەندێك كاتدا كاريگەريان لەسەر دواكەوتني گەشەي منداڵ دەبێت ،لەنمونەي ئەو نەخۆشييانەي كاريگەريان لەسەر تەندروستي منداڵ هەيە وەك نەخۆشييەكاني (دڵ –جگەر – سي – دەمار )  كە لەو كاتەنەشدا منداڵ بەدەست كەمي گەشەكردن لە مێشكيدا دەناڵێنێت .

*  رێگا باشەكان بۆ چارەسەركردني دواكەوتني گەشەي منداڵ :

•           پێشكەشكردني ژەمە خۆراكي تەندروست و تەواو بۆ منداڵ ،كە بڕێكي باش و گونجاوي لە سەرجەم كانزا و مادە خۆراكييە پێويسيتيەكاني تێدابێت بۆ لاشەي منداڵ .

•           چاودێريكردني پێوەري درێژي باڵا و كێشي منداڵ بكە تاوەكو دڵنيابيت لەگەشەي تەندروستي منداڵ لەگەڵ تەمەنەكەي .

•           پشكنيني مانگانە بۆ دڵنيابوون لە گەشەي منداڵ و هەروەها زانيني نەخۆشي  تاوەكو بەزوويي چارەسەربكرێت .

•           سەرداني پزيشكي تايبەت بە منداڵان بكە بۆ  ئەوەي پزيشك رێنمايت بكات بۆ دياريكردني  رێژە و بڕي ئەو خۆراكە پێويستانەي بۆ گەشەي منداڵ پێويستن .

SNN – بەشي تەندروستي