• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 301
  • شەممه 30/9/1392
  • رۆژژمێر :

 درۆكردني منداڵ

درۆكردن بە يەكێك لە ترسناكترين نەخۆشييە كۆمەڵايەتييەكان دادەنرێت و، هۆكاريشە بۆ زۆرێك لە كێشە و نەخۆشييە دەرووني و كۆمەڵايەتييەكان، لەنێوان گەورەو بچووكدا بڵاوەو بريتييە لە نمايشێكي ڕووكاڵي بۆ پاڵنەرە دەروونييەكان و هێزێك كە هۆكارە بۆ سەرهەڵداني

جۆرەكاني درۆكردن :

1. درۆي بانگەشەيي: ئەم جۆرە درۆكردنە ڕووە و بەرزكردنەوەي خود دەكرێت، كە تاك وا لە خود بكات ببێتە سەنتەري ئاگايي و سەرنجي دەورووبەر كە ئەمەش بەهۆي هەستكردن بە كەميەوە سەر هەڵدەدات و، ڕەنگە منداڵ كاتێ كە فێري دەبێت دەست بەرداري نەبێت لە گەنجي و گەورەيشدا، وەك دەبينين و لە گشت شوێن و كۆمەڵگايەكدا هەيە كە خەڵكانێك هەن باس لە هێز و ناوبانگ و كردارەكانيان و شكۆمەنديان دەكەن، بەڵام ئێمە تەواو دڵنياين كە بە هيچ لەم كارانە هەڵنەساون.

بۆ چارەسەركردني ئەم جۆرە درۆكردنە وا باشە لايەني پزيشكي لە دەرووني منداڵ ئاشكرا بكەين و واي لێبكەين متمانەي بەخۆي بەهێز بێت و تێي بگەيەنين كە هەرچەند لە لايەنێك لاواز بێت لەچاو هاوەڵاني بەڵام لە زۆر لايەني تر لەوان بەهێزترە و سەركەوتووترە كە بەمەيش هەستكردن بە كەمي لەلا لاواز دەبێت..

2. درۆي مەبەستدار: لێرەدا منداڵ درۆ دەكات بۆ بەدەست هێناني مەبەستێكي خودي، وەك ئەوەي پێويستي بە پارە بێت بۆ ئەوەي لەگەڵ هاورێكاني بچێتە شاري ياري و، دەيشزانێت ئەگەر داوا لە دايك و باوكي بكات ئەم پارەيەي پێ نادەن، هەربۆيە درۆ دەكات و، دەڵێت پێويستم بە پارەيە بۆ كڕيني پێداويستيي قوتابخانە.

ئەم جۆرە لە درۆكردن چارەسەر دەكرێت بە زانيني پێداويستييەكاني منداڵ و جێبەجێكردني بەپێي توانا تاوەكو هەلي هونەرييەتي درۆكردن لەلايان دروست نەبێت.

3. درۆي تۆڵەسەندنەوەيي: لێرەدا منداڵ درۆ دەكات بۆ ئەوەي منداڵێكي تر تاوانبار بكات بەتايبەت ئەو منداڵەي كە ڕقي لێيەتي و، ئەمەيش بە تاواني ڕێكخراو كە سزادان ياخود ناوبانگي خراپي لەدوابێت، ئەمەيش بەهۆي حەسودي و ئيرەيي ياخود هەستكردن بە نايەكسانييەوە دروست دەبێت. پێويستە لەسەر باوان و مامۆستاكان دادپەروەر و يەكسان بن لە مامەڵە كردن لەگەڵ منداڵەكان..

4. درۆي بەرگريكردن لە خود: منداڵ درۆ دەكات لە ترسي سزادان، وەك درۆ لەگەڵ باوان و مامۆستاكان دەكات بۆ پارێزگاري كردن لە برا ياخود هاورێ بۆ ئەوەي ڕووبەڕووي سزادان نەبێتەوە، ئەم جۆرە درۆيەيش شێوەيەكە لە شێوەكاني ئينتما بۆ گرووپ كە بەشێويەكي بەرچاو لە قۆناغي هەرزەكاري لاي ڕەگەزي نێر زياتر دەبينرێت و زياتر بڵاو و ڕوونە وەك لاي ڕەگەزي مێ.

5. درۆي خەياڵي: منداڵ لێرەدا خەياڵي هەندێ شت دەكات و وا باسيان دەكات وەك ئەوەي ڕاست بێت، وەك نموونە: تەمەني 5 ساڵە مەبەستي درۆكردن نييە و بەو مانايەيش لە درۆ تێناگات كە گەورەكان لێي تێدەگەن، هەروەها منداڵ لەخەون زۆر شت دەبينێت و لە ڕۆژدا بەبيري دێتەوە و وا باسيان دەكات كە بەراستي ڕووي دابێت، زۆرجار چيرۆك دروست دەكات و خۆي پاڵەوانييەتي هەرچەند لەگەڵ واقيع ناگونجێت، بەڵام ڕمەكەكاني ڕازي دەكات. لێرەدا پێويستە لەسەر بەخێوكەراني منداڵ سوودي لێوەربگرن و بيرۆكەكاني پەرە پێبدەن.

6. درۆي لاسايي: لێرەدا منداڵ دەست دەكات بە درۆكردن وەك لاساييەك بۆ ڕەفتاري گەورەكان يان كاتێ دەبينێت ئەوان درۆ دەكەن، ئەويش لاسايان دەكاتەوە.

7. درۆي نەخۆشي يان درێژ خايەن: زۆرجار درۆكردن لاي منداڵ زۆر درێژە دەكێشێ و زيادەرەوي تێدا دەكات و واي لێدێت بەبێ مەبەست و بەبێ ئاگايي درۆ دەكات و دەبێتە خوو لەلاي ئەمەيش لە ترسناكترين جۆري درۆكردنەكانە..

-چارەسەري درۆ و خۆپاراستن لێي

1. زانيني درۆ و مەبەست لە درۆكردن.

2.لەو بارودۆخانە دووربكەونەوە كە پاڵنەرن بۆ درۆكردن.

3.نابێت هەلي دەرباز بوون بە كەسي درۆزن بدرێت تا خۆي دەرباز بكات لە ئاشكرا بووني درۆكاني.

4.بەكارنەهێناني لێدان يان جوێن پێدان و گاڵتە پێكردن لەكاتي پرۆسەي چارەسەري دا.

5.دواي ئەوەي منداڵ دان بە درۆكەي دەنێت نابێت سزا بدرێت، چونكە ئەوەي دان بە هەڵەكاني بنێت دەتوانرێت چاكسازي لەگەڵدا بكرێت

6.بەدەستهێناني متمانەي منداڵ بە تێگەيشتن و گفتوگۆ و خۆشەويستي لەجياتي گومان كردن لێي و سزاداني.

7.گەورەيي قەبارەي سزادانەكان كە گونجاو نين لەگەڵ جۆري هەڵەكاني منداڵەكە، ئەمە وا لە منداڵ دەكات هێمني و ئارامي لەدەست بدات و واي لێبێت خۆي دابپۆشێت بە بەرگي درۆ و فێڵبازي.

8.پێويستە دايك و باوك و مامۆستا ببن بە نموونەي باڵاي منداڵەكان چونكە منداڵ لاسايي گەوەرەكان دەكاتەوە.

9.گرينگترين ڕووبەروبوونەوە بۆ درۆ دروستكردني ژينگەيەك كە ڕێز لە ڕاستگۆيي بگرێت و تاكەكاني پابەند بن بە ڕاستگۆيي.

دەستگاي ميديايي هەولێر