• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2253
  • یەكشەممه 17/9/1392
  • رۆژژمێر :

سێ گۆشه‌يه‌ک به‌ ناوي خه‌سوو ، زاوا، ئافره‌ت

به‌داخه‌وه‌ يه‌کێک له‌و خاڵانه‌ وا ده‌بێته‌ هۆي جيابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق له‌ نێوان ژن و مێرددا، ديارده‌يه‌که‌ به‌ ناوي خه‌سوو.

خه‌سوو يان دايکي زاوا و ديکي بووک له‌ پله‌ و پايه‌ي ژنێکي خاوه‌ن ئه‌زموون و زانادا، هێز و تواني ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ که‌ يارمه‌تي کوڕ و کج بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ڕێگاي ژيان به‌ جواني په‌يدا بکه‌ن و له‌ ژياني هاوبه‌ش‌دا که‌متر تووشي کێشه‌ و گرفت ببن. به‌ڵام مخابن زۆر جار ده‌بينين که‌ له‌ جياتي ئه‌وه‌ي بۆ ژياني ڕۆڵه‌کانيان هه‌نگاوي باش هه‌ڵبگرن به‌ ده‌خاڵه‌ت و ده‌س‌تێوه‌رداني نابه‌جێ کارێک ده‌که‌ن بووک و زاوا کێشه‌کانيان دووچه‌ندان زۆرتر ببێت.

دياره‌ له‌م نێوانه‌دا زۆرتر دايکي بووک يان خه‌سووي زاوايه‌ که‌ کێشه‌ و گرفتيئ قورس‌تر ساز ده‌کات. هۆکاري ئه‌م شته‌ش له‌ دوو خاڵ‌دايئه‌. يه‌که‌م هۆکار ئه‌وه‌يه‌ که‌ پياو که‌متر له‌ ژێر کاريگه‌ري قسه‌ي دايکي خۆي‌دايه‌ و ئه‌گه‌ر قسه‌ش بکات له‌ ژياني هاوبه‌شيان‌دا ڕه‌نگ ناداته‌وه‌ به‌ڵام ژنان زۆرتر گوێ له‌ قسه‌ي دايک ده‌گرن. هۆکاري دووهه‌ميش ئه‌وه‌يه‌ دايکه‌ بووک يان خه‌سووي زاوا زۆرتر حه‌ز ئه‌کات زاوا به‌و شێوه‌يه‌ بێت که‌ بۆ خۆي ئه‌يه‌وێ، به‌ڵام ئاستي ئه‌م ئاره‌زووه‌ له‌ لاي دايکي زاوا که‌م‌تره‌.

هه‌ر لێره‌دا پێويسته‌ به‌م خاڵه‌س ئاماژه‌ بکه‌ين که‌ زۆر جار خه‌سوو يان دايکهي بووک له‌ ڕووي دڵسۆزي وخێرخوازي‌يه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ ده‌خاڵه‌ت و ده‌س‌تێوه‌ردان هه‌ڵده‌گرێت.

دياره‌ زۆربه‌ي زاواک بۆ ئه‌وه‌ي ڕێگا ده‌خاڵه‌ت و ده‌س‌تێوه‌رداني له‌ خه‌سوو بگرن، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئاستي پێوه‌ندي خۆيان و خێزانيان له‌ گه‌ڵ ماڵي خه‌سوو خه‌زووران‌دا که‌م بکه‌نه‌وه‌. ئه‌م ڕێگايه‌ ڕێگايه‌کي باش نييه‌. چوونکو پێوه‌ندي دايک و کچ پێوه‌ند‌يه‌کي سرووستي‌يه‌ و ڕێگاگرتن له‌م شته‌ ئه‌نجامي خراپي هه‌يه‌.باش‌ترين ڕێگا ئه‌وه‌يه‌ زاوا له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي خێزانه‌که‌ي‌دا پێوه‌ندي باشي ببێت و ڕێزيان لێ بگرێت و متمانه‌يان ڕاکێش بکات و بزانن که‌ ئه‌م هێز و تواني به‌خته‌وه‌رکردني کچه‌که‌ياني هه‌يه‌.

له‌ ڕاستي‌دا وا نييه‌ که‌ ته‌واوي سووچ و تاوان بخه‌ينه‌ ئه‌ستۆي داتکي بووک و پێمان وابێت که‌ پياوان و زاواکان بێ تاوانن. ڕاستي‌يه‌که‌ي ئه‌وه‌يه‌ زاوا ده‌بێ هه‌وڵ بدات له‌ گه‌ڵ خه‌سووي خۆي و بنه‌ماڵه‌ي ژنه‌که‌ي‌دا پێوه‌ندي ڕۆحي باش دابمه‌زرێنێ و زۆر جار وه‌کوو ڕاوێژکار پرسيان پێ بکات.

رووناک