• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 192
  • شەممه 16/6/1392
  • رۆژژمێر :

ياري شەڕ وكوشتن كاريگەري دەكاتە سەر هەڵسوكەوتي منداڵان

پسپۆر ڕاڤائيل غاسمان هۆشداري دەدات لە ياري شەڕ وكوشتاركارێكان بۆ منداڵان وتازە هەڵچۆكان چونكە زياتر ئالودەي ئامێري كۆمپيوتەريان دەكات،ناچاريان دەكات بۆ ماوەيەكي دورودرێژ سەرقاڵي ياريكردن بن.

پسپۆرێك لە ناوەندي سەرەكي كێشە ئاڵودەكان لە شاري هام-ي ئەڵمانيە،هۆشداري دا لە مەترسي ئەو ياريانەي سيستمي گواستنەوە بۆ ئاست وقۆناغي بەرزتري تێدايە لەسەر بنەماي كوشتن وسزاداني زۆرترين كەس كە ياريكە هاوشێوەي ڕاستيە،چونكە ڕاستەوخۆ كاريگەري دەكاتە سەر هەڵسوكەوتي منداڵ وپێشكەوتني كەسايەتيان.

پسپۆر ڕاڤائيل غاسمان هۆشداري دەدات لە ياري شەڕ وكوشتاركارێكان بۆ منداڵان وتازە هەڵچۆكان چونكە زياتر ئالودەي ئامێري كۆمپيوتەريان دەكات،ناچاريان دەكات بۆ ماوەيەكي دورودرێژ سەرقاڵي ياريكردن بن.

بۆ دروخستنەوەي منداڵەكان لە ئالودەبون بە كۆمپيوتەر،غاسمان ئامۆژگاري باوك ودايكەكان دەكات كە مەترسي ئەو ياريانە بۆ منداڵەكانيان بە ڕاشكاوي ڕونبكەنەوە وڕێككەوتنێك لەگەڵياندا ئەنجامبدەن بۆ ياريكردنێكي سنوردار كە چەند جارێك بێت لە هەر هەفتەيەكدا.

سايتي كەناڵي ئاسماني كەركوك