• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3115
  • چوار شەممه 14/1/1392
  • رۆژژمێر :

نه‌ورۆز له‌ تێپه‌ڕبوني مێژوودا

به‌ يه‌که‌م ڕۆژ له‌ يه‌که‌م مانگي ساڵ نه‌ورۆز ئه‌ڵێن و گه‌لي ئێران له‌م ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترين جێژني نه‌ته‌وه‌يي خۆيان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .(1) ئارياييه‌کان له‌ سه‌رده‌مي کۆندا دوو وه‌رزي سه‌رما و گه‌رمايان هه‌بووه‌، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنيان گرتووه‌ که‌ هه‌رکاميان به‌ سه‌ره‌تاي ساڵي نوێ داناوه‌، يه‌که‌ميان ناو ناوه‌ نه‌ورۆز دوه‌ميشيان ناو ناوه‌ مێهره‌گان .(2)

ئارياييه‌کان له‌ سه‌رده‌مي کۆندا دوو وه‌رزي سه‌رما و گه‌رمايان هه‌بووه‌، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنيان گرتووه‌ که‌ هه‌رکاميان به‌ سه‌ره‌تاي ساڵي نوێ داناوه‌، يه‌که‌ميان ناو ناوه‌ نه‌ورۆز دوه‌ميشيان ناو ناوه‌ مێهره‌گان .

هه‌رچه‌ن له‌ ده‌باري يه‌که‌م خۆله‌فاياني ئيسلامي سه‌رنجێک به‌ نه‌ورۆز نه‌ئه‌درا (3)، به‌ڵام خۆله‌فاياني دوايي ئۆمه‌وي له‌ نه‌ورۆز رێزيان ده‌گرت و بۆ زياتر بووني داهاتيان ، خه‌ڵاتي نه‌ورۆزيان کرده‌ باو.(4) به‌ ده‌رکه‌وتني "ئه‌بومۆسلێمي خۆراساني" و له‌سه‌رکار هاتني خه‌لافه‌تي عه‌باسي و ده‌سه‌ڵات گرتني به‌رمه‌کيه‌کان و وه‌زيراني تري ئێراني و درووس بووني سێلسيله‌ي تاهێريه‌کان و سه‌فاريه‌کان ، جێژنه‌ ئێرانيه‌کان جارێکي تر په‌ره‌ي سه‌ند .(5)

هه‌رچه‌ند زۆرێک له‌ ئايينه‌ ئێرانيه‌کان دواي هاتني ئيسلام له‌ ئێراندا نه‌ما و ئايينه‌ ئيسلاميه‌کان جێگاي ئه‌واني گرت ، به‌ڵام جێژني نه‌ورۆز تا ڕاده‌ييک له‌ نێو خه‌ڵکدا ماوه‌ . شايه‌ت هاوکات بووني ڕۆژي غه‌ديري خۆم له‌ ساڵي ده‌هه‌مي کۆچي له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا کاريگه‌ري له‌وه‌دا هه‌بوه‌ .

نه‌ورۆز يه‌کێک له‌و به‌هانانه‌ي بووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکيان لێ گرتوه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ .

جه‌مشيد پاشاي گه‌وره‌ي ئێراني کۆن به‌م بۆنه‌وه‌ ، له‌ ڕۆژي نه‌ورۆزدا تاژ ئه‌کاته‌ سه‌ري خه‌ڵکي بانگه‌شه‌ کرد که‌ بێن و خه‌ڵاتي نه‌ورۆزي خۆيان پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ نوێنه‌ري خوا و پيرۆزبايي پێي بڵێن. به‌م پێشه‌کيه‌ ، وڵامي ئه‌وه‌ که‌ بۆچ عه‌ره‌به‌کان نه‌ورۆزيان له‌ نێوبرد ؟ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ :

له‌ ڕيوايه‌تي مۆعه‌لاي کۆڕي حه‌نيسدا له‌ حه‌زره‌تي ئيمامي سادێقه‌وه‌ (ر.خ) ئاماژه‌ کراوه‌ به‌م ڕاستيه‌ . " ئه‌م ڕۆژه‌ ڕۆژي ئێمه‌يه‌ و له‌ ڕۆژه‌کاني شێعه‌کاني ئێمه‌ داده‌نرێت، که‌ ئێرانيه‌کان پاراستيان ، و ئێوه‌ي عه‌ره‌ب له‌ نێوتان برد .

عه‌ره‌به‌کان به‌ شوێن که‌وتن له‌ ده‌زگاي خه‌لافه‌تي به‌ني ئۆمه‌ييه‌ و به‌ني عه‌باس له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ ده‌يانزاني نه‌ورۆز ڕۆژي ويلايه‌ت و خه‌لافه‌تي خواييه‌ ، به‌ ته‌واوي هێزيان تێکۆشين که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ نێو برن . تا ئه‌و جێگه‌ي که‌ ده‌بينين حه‌زره‌تي ئيمام مووساي کۆڕێ جافريش (ر.خ) له‌ مه‌قامي ته‌قيه‌دا به‌ مه‌نسوري ده‌وانيقي ده‌ڵێ : " له‌ ئايينه‌کاني فارسه‌کانه‌ و ئيسلام له‌ نێوي بردوه‌ ..." (6)

هێندێ که‌س ئه‌م لێگێڕانه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ي ناشه‌رعي بووني نه‌ورۆز داده‌نێن، به‌ڵام به‌سه‌رنجدان به‌ لێگێڕانه‌وه‌ دژه‌کان، ده‌رئه‌که‌وێ که‌ هۆکاري ئه‌مه‌ ته‌قيه‌ بووه‌  ، و خۆي گه‌وره‌تري به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌يي نه‌ورۆز و نيشان ئه‌دات که‌ خۆله‌فا تا چ ڕاده‌ييک تێکۆشاون بۆ له‌ نێوبردني نه‌ورۆز .

به‌هه‌ر حاڵ جێي گۆمان نيه‌ که‌ نه‌ورۆز له‌ ڕوانگه‌ي ئالي به‌يت (ر.خ) له‌ ڕۆژه‌ گرنگيه‌ ئايينيه‌کان ناسراوه‌ و ڕێز گرتن له‌وه‌ش به‌ پێي نه‌رێت و شێوازێ که‌ له‌ لێگێڕانه‌وه‌کاندا هاتوه‌ ، زۆر شياو و چاکه‌ . ڕۆژوو گرتن ، نوێژ خوێندن، سپاي نێمه‌ت وێلايه‌ت به‌جێ هێنان ، نوێ کردنه‌وه‌ي بێعه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێبه‌راني ئيلاهي و ڕۆيشتن بۆ زياره‌تي بڕواداران و زاناياني خۆدايي .(7)

سه‌رچاوه‌کان :

1و2 – فه‌رهه‌نگي فارسي مۆعين ، ب 4 ، ل 480 .

3- هه‌مان

4و 5 – هه‌مان ل4845 و ل 4846

6- مه‌ناقێبۆ ئالي ئه‌بي تالێب ، ئيبني شه‌هر ئاشوب ، ب 4 ل 318 و 319

7- نه‌ورۆز ده‌ر ئيسلام ، سه‌ي عه‌بدۆلرێزا حسه‌يني شه‌هرستاني ، وه‌رگێڕاوي عه‌لي کازێمي مۆمۆندي .