• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3671
  • شەممه 5/12/1391
  • رۆژژمێر :

بابا تاهيري هه‌مه‌داني

بابا تاهير ناسراو به‌بابه‌ تاهيري عوريان ناوي تاهيره‌، هۆنراوه‌نووسێكي سه‌ده‌ي يانزه‌ بوو، كه‌ به‌فارسي په‌هله‌وي (سه‌بكي فه‌هله‌ويات) شيعري نووسيوه‌.

ساڵي له‌دايكبووني بابا تاهيري‌ هه‌مه‌داني‌ تائێستا ئاشكرانييه‌، له‌زۆر سه‌رچاوه‌ باسكراوه‌، به‌ڵام به‌پێي سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان له‌ماوه‌ي نێوان نيوه‌ي دووه‌مي سه‌ده‌ي ده‌يه‌م‌و نيوه‌ي يه‌كه‌مي سه‌ده‌ي يازده‌مي زاييني ژياوه‌، هه‌ربۆيه‌ له‌دايكبووني‌ به‌ساڵي‌ 937ي‌ زايني‌ دياريكراوه‌و كۆچي‌ دوايي ئه‌و شاعيره‌ مه‌زنه‌ به‌ساڵي‌ 1010ي‌ زايني‌ دياريكراوه‌.

بابا تاهير ناسراو به‌بابه‌ تاهيري عوريان ناوي تاهيره‌، هۆنراوه‌نووسێكي سه‌ده‌ي يانزه‌ بوو، كه‌ به‌فارسي په‌هله‌وي (سه‌بكي فه‌هله‌ويات) شيعري نووسيوه‌.

زۆربه‌ي هۆنراوه‌كاني بابا تاهيري‌ هه‌مه‌داني‌ دوو به‌يته‌ كه‌ بريتييه‌ له‌چوار نيوه‌ دێڕ، جگه‌ له‌هۆنراوه‌ي دوو به‌يتي نزيكه‌ي پێنج هه‌زار (غه‌زه‌ل)يشي هه‌يه‌. هه‌روه‌ها دوو به‌رهه‌مي‌ چاپكراويشي‌ به‌زماني‌ عه‌ره‌بي‌ هه‌يه‌ له‌ژێر ناوه‌كاني‌ (كلمات قصار .... فتوحات الرباني في اشارات همداني).

نمونه‌ي هۆنراوه‌كاني:

نمونه‌يه‌ك له‌دوو به‌يته‌كاني بابا تاهير:

مه‌گه‌ر شێرو پڵنگي... ئه‌ي دڵ‌ ئه‌ي دڵ‌

به‌موو دايم به‌جه‌نگي ئه‌ي دڵ‌ ئه‌ي دڵ‌

ئه‌گه‌ر ده‌ستوم ڕه‌سه‌د خونت وه‌رێژوم

بوينم تا چ ڕه‌نگي ئه‌ي دڵ‌ ئه‌ي دڵ‌

مه‌به‌ستي‌ باباتاهيري‌ هه‌مه‌داني‌ به‌گوێره‌ي‌ شيكردنه‌وه‌ي‌ به‌يته‌كاني‌ مه‌به‌ستي‌ ئه‌وه‌؛ دياره‌ تۆ وه‌كو شێرو پڵنگي ئه‌ي دڵ، هه‌ميشه‌ له‌گه‌ڵ من له‌جه‌نگداي، ئه‌گه‌ر بكه‌ويته‌ به‌رده‌ستم خوێنت ده‌ڕێژم، بۆ ئه‌وه‌ي ببينم ڕه‌نگت چۆنه‌!

نمونه‌يه‌كي تر له‌دوو به‌يته‌كاني:

مو ئان به‌حروم كه‌ ده‌ر زه‌رف ئامه‌ده‌ستوم

مو ئان نوقته‌ كه‌ ده‌ر ‌حه‌رف ئامه‌ده‌ستوم

به‌ هه‌ر ئه‌لفي ئه‌لف قه‌ددي به‌ريو ئايو

ئه‌لف قه‌دووم كه‌ ده‌ر ئه‌لف ئامه‌ده‌ستوم

-----------------------------------------------------------------

ئا: نارين ئه‌بوبه‌كر

سه‌رچاوه‌: هۆنراوه‌نووساني‌ كورد