سودو زيانه‌کانى شه‌ربه‌تى هه‌نار بزانه
له سووده تايبه‌تييه‌کانى له دابه‌زينى کۆليسترۆڵ و زيادکردنى گواستنه‌وه‌ى خوێن بۆ دڵ، شه‌ربه‌ته‌که‌ى و گه‌ڵاکه‌ى و تويکڵه‌که‌ى ژماره‌يه‌کى زۆر سوودى هه‌يه که ئێمه لێره‌دا سوود و زيانه‌کانيان ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
سووده‌کانى شه‌ربه‌تى هه‌نار:
1- ده‌بێته هۆى ئاسانکردنى پرۆسه‌ى هه‌رسکردن:
پزيشکانى زانکۆى هارڤارد له لێکۆڵينه‌وه‌يه‌کياندا جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که به‌کارهێنانى توێکڵ و گه‌ڵاى هه‌نار رۆڵێکى گرنگى هه‌يه له چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشييه‌کانى گه‌ده و چاره‌سه‌رێکى باشيشه بۆ سکچوون و کۆلێرا و رشانه‌وه، راشيانگه‌ياندووه که خواردنه‌وه‌ى چاى گه‌ڵاى هه‌نار ياخود توێکڵه‌که‌ى سوودێکى زۆري بۆ نه‌خۆشييه‌کانى گه‌ده هه‌يه.
2- ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشييه‌کانى دڵ:
يه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ ئه‌ستووربوونى ديوارى خوێنبه‌ره‌کانه که ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوونى کۆليسترۆڵى خوێنه‌وه دروست ده‌بێت، لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن خواردنى هه‌نار ياخود خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌ته‌که‌ى ده‌بێته هۆى دابه‌زينى بڕى زياده‌ى کۆليسترۆڵ له له‌شدا و ده‌بێته رێگريکردن له دروستبوونى کلۆت له خوێندا
له سووده تايبه‌تييه‌کانى له دابه‌زينى کۆليسترۆڵ و زيادکردنى گواستنه‌وه‌ى خوێن بۆ دڵ، شه‌ربه‌ته‌که‌ى و گه‌ڵاکه‌ى و تويکڵه‌که‌ى ژماره‌يه‌کى زۆر سوودى هه‌يه.
3- ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى چه‌ند شێرپه‌نجه‌يه‌کى تايبه‌ت:
لێکۆڵينه‌وه‌کانى زانکۆى هارڤارد دووپاتيده‌که‌نه‌وه که پێويسته ئه‌و که‌سانه‌ى که شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک ياخود پرۆستاتيان هه‌يه شه‌ربه‌تى هه‌نار زۆربخۆنه‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که شه‌ربه‌تى هه‌نار به چاره‌سه‌رێکى باشى زۆربه‌ى جۆره‌کانى تر‌ى شێرپه‌نجه داده‌نرێت.
له‌هه‌مانکاتيشدا هه‌نار و شه‌ربه‌ته‌که‌ى چه‌ند زيانێکى هه‌يه،
پزيشکانى نه‌خۆشخانه‌ى نايۆکلينک رايانگه‌ياندووه هه‌ندێک جار خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى هه‌نار له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ده‌رمانه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کۆليسترۆڵ و نه‌خۆشييه‌کانى دڵ کاريگه‌رى ده‌کاته‌سه‌ر چالاکى گورچيله و له‌کارى ده‌خات.
زيانێکى تر‌ى شه‌ربه‌تى هه‌نار ئه‌وه‌يه که بڕێکى زۆرى شه‌کري تێدايه بۆيه خواردنه‌وه‌ى کوپێک شه‌ربه‌تى هه‌نار هاوشێوه‌ى بوتڵێکى کۆکا کۆلا شه‌کرى تێدايه که ئه‌مه‌ش بۆ نه‌خۆشى شه‌کره خراپه.
سەرچاوه:سايتي جه ماوه رنيوز