خۆشه‌ويستي له ناو بنه‌ماڵه‌دا
به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئێمه له‌به‌ر هه‌ندێ بڕواي چه‌وت و هه‌ڵه خۆشه‌ويستي خۆمان له بنه‌ماڵه‌مان ئه‌شارينه‌وه، بۆ وێنه له ناو هه‌ندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵ و هۆزدا يه‌کيک له هێماکاني پياوه‌ت ئه‌وه‌يه که له به‌رامبه‌ر ژن و منداڵي خۆي‌دا به زمان و به هه‌ڵس‌وکه‌وت، خۆشه‌ويستي و ڕه‌حمي خۆي ئاشکرا نه‌کات.
يه‌کێک له نيشانه و هێماکاني بنه‌ماڵه‌يه‌کي به‌خته‌وه‌ر ئه‌وه‌يه که له ناو ئه‌نداماني ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه و له ناو پيوه‌ندي‌يه‌کانيان‌دا هه‌ست به خۆسه‌ويستي و ميهره‌باني و ڕێز بکه‌يت و بزانيت که ئه‌نداماني ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه به زمان و به هه‌ڵس‌وکه‌وت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ک خۆشه‌ويستي خۆيان له به‌رامبه‌ر يه‌کتردا ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه سه‌رکه‌وتووه‌يه که نه‌ک ته‌نيا ده‌توانێ منداڵي زۆر باش و ژير و ساڵح په‌روه‌رده بکات، به‌ڵکوو هه‌ل و ئيمکاني ئه‌وه‌شي هه‌يه که ببێته هێلانه و ناوه‌ندێک بۆ که‌ساني‌تريش که ڕوو له ئه‌وێ بکه‌ن و له ناو ئه‌م ناوه‌نده پڕ له خۆشه‌ويستي و ڕێز و مه‌حه‌ببه‌ته‌دا هه‌ست به ئارامي و خۆشي بکه‌ن و يارمه‌تي‌يان لي وه‌ربگرن.
به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئێمه له‌به‌ر هه‌ندێ بڕواي چه‌وت و هه‌ڵه خۆشه‌ويستي خۆمان له بنه‌ماڵه‌مان ئه‌شارينه‌وه، بۆ وێنه له ناو هه‌ندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵ و هۆزدا يه‌کيک له هێماکاني پياوه‌ت ئه‌وه‌يه که له به‌رامبه‌ر ژن و منداڵي خۆي‌دا به زمان و به هه‌ڵس‌وکه‌وت، خۆشه‌ويستي و ڕه‌حمي خۆي ئاشکرا نه‌کات.
به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئێمه له‌به‌ر هه‌ندێ بڕواي چه‌وت و هه‌ڵه خۆشه‌ويستي خۆمان له بنه‌ماڵه‌مان ئه‌شارينه‌وه، بۆ وێنه له ناو هه‌ندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵ و هۆزدا يه‌کێک له هێماکاني پياوه‌تي ئه‌وه‌يه که له به‌رامبه‌ر ژن و منداڵي خۆي‌دا به زمان و به هه‌ڵس‌وکه‌وت، خۆشه‌ويستي و ڕه‌حمي خۆي ئاشکرا نه‌کات. ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک له کۆڵانێک‌دا پێغه‌مبه‌ري گه‌روره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاوي خواي لێ بێت گه‌يشته هه‌ردوو کوڕي فاتمه‌ي کچي واتا حه‌زره‌تي حه‌سه‌ن و حسه‌ين سڵاوي خوايان لێ بێت. حه‌زره‌ت چووه پێش و هه‌ر دوو ئه‌ولاده‌که‌ي فاتمه‌ي له باوه‌ش گرت و ماچي کردن و ئه‌وپه‌ڕي خۆشه‌ويستي خۆي نواند. هه‌ر له‌م کاته‌دا پياوێک به ناوي ئه‌قره‌ع کوڕي حابس لێي چوه پێش و وتي: تا پێغه‌مبه‌ر! ئه‌وه چێ ده‌که‌ي؟ من 10 کوڕم هه‌يه هه‌تا ئێستا يه‌ک دانه‌يانم ماچ نه‌کردووه. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووي: جا من چي به تۆ بڵێم که ڕه‌حمي خودا له دڵت‌دا نييه.
که وايه ده‌بێ له‌م ڕێگايه‌دا باوک و دايک له‌وپه‌ڕي وشياري‌دا هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و جوان بزانن که منداڵه‌کانيان يه‌که‌م وانه و ده‌رسه‌کاني خۆشه‌ويستي و ميهره‌باني له‌وان فێر ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له جياتي سوکايه‌تي و قسه‌ي ناخۆش و مان‌کردن و هه‌ڵس‌وکه‌وتي ناشيرين، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن ئاگري خۆشه‌ويستي له ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌دا ڕابگرن، ئه‌وا به‌ره‌که‌ت و فراواني و ئارامي و هێمنايه‌تي ڕوو له ماڵه‌که‌يان ده‌کات.