گيرۆدهيي به ئينترنێت
په‌ره‌سه‌ندني ڕۆژ به ڕۆژي بهکارهێنهراني ئينترنێت له جيهاندا ژياني مرۆڤي گۆڕاوه و له‌م بواره‌دا که‌سانێکي زۆر له بهکارهێنهراني ئينترنێت له ماڵه‌وه منداڵان و تازه‌لاوانن . ئينترنێت به هۆي ڕاکێشهري بێ وێنه‌ي خۆيه‌وه زۆرێک له منداڵان و تازهلاواني کۆمه‌ڵگه‌ي بۆ لاي خۆي ڕاکێشاوه .
په‌ره‌سه‌ندني ڕۆژ به ڕۆژي بهکارهێنهراني ئينترنێت له جيهاندا ژياني مرۆڤي گۆڕاوه و له‌م بواره‌دا که‌سانێکي زۆر له بهکارهێنهراني ئينترنێت له ماڵه‌وه منداڵان و تازه‌لاوانن .
کارايي فراواني ئينترنێت و ڕاکێشهري ئه‌و بووته هۆي ئه‌وه که دياردهييک به نێوي گيرۆدهيي به ئينترنێت په‌يدا ببێت . گيرۆدهيي به ئينترنێت ئه‌توانێت ببێته هۆي تيکچووني ته‌ندرۆستي، پێوه‌ندي ،هه‌ست و له ئاکاميشدا تيکچووني ده‌رون . ئينترنێت خۆي ئامێريکي بێ زيانه به‌ڵام که‌ڵک گرتني زياده و له سنوور به‌ده‌ر ده‌بێته هۆي گيرۆدهيي به ئينترنێت که ئه‌م ديارده‌يه کێشه‌ي گه‌وره‌ي بۆ ته‌ندرۆستي ده‌رووني کۆمه‌ڵگه درۆست کردووه .(1)
گيرۆدهيي به ئينترنێت وه‌کوو هه‌موو جۆره‌کاني گيرۆدهيي، خاوه‌ني نيشانهيه وه‌کوو :دڵه‌خۆرپه ، خه‌مۆکي ، تێکچووني ئاکار، بێ قهراري ، ڕاڕايي . له کاتێکدا پيوه‌ندي مرۆڤ له جيهاني ناراستيدا(مه‌جازي) په‌ره ده‌سێنێت پيوه‌ندي ڕاسته‌قينه‌ي ئه‌و له جيهاني ڕاستيدا که‌م ده‌بێته‌وه . و ئه‌گه‌ري ئه‌وه‌ش هه‌يه که له بواري فێرکاريشدا تووشي کێشه ببن .(2)
چاکترين ڕێگا بۆ پێشکه‌وتني منداڵ هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ منداڵانه به‌ڵام کاتيک منداڵ کاتێکي زۆر خه‌ريکي ئينترنێت ده‌بێت ، مه‌يلي ئه‌و بۆ هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا که‌م ده‌بێت و تواناي کهمتري هه‌يه بۆ پاراستني دۆستي و هه‌واڵي و هه‌روه‌ها که‌متر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي دائهنيشێت بۆ قسه کردن ، زۆرتر هه‌ست به ته‌نيايي و خه‌مۆکي ئه‌کات .(3)
ئينترنێت هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆي کهمبوونهوهي جم وجۆڵ و تێکۆشان بۆ پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ که‌ساني تر که‌م ده‌کاته‌وه و له ئاکامدا ئه‌بێته هۆي گۆشه‌گيري کۆمه‌ڵايه‌تي و خه‌مۆکي . باسي پرسه و کێشه‌کاني ئينترنێت ئه‌وه‌مان پێي ئه‌ڵێت که ده‌بێ له‌م بواره‌دا کۆلتوورسازي و فێرکاري دروست ئه‌نجام بده‌ين له ئاستي کۆمه‌ڵگه و بنه‌ماڵه‌دا بۆ که‌ڵکي شياو و کاريگه‌ر له ئينترنێت .
. Fallah Mehneh T. Disorder of internet addiction. PsI.2007; 1:26-31.1
2.حه‌سن زاده، ره‌مه‌زان.ساڵحي، مۆحه‌ممه‌د. رهزايي کياسري، عهليرهزا.(1389). "رابطه بين استفاده افراطي از تکنولوژي و وضعيت آموزشي و رواني دانش آموزان". وهرزنامهي ده‌روون ناسي په‌روه‌رده‌يي زانکۆي ئازادي ئيسلامي تۆنێکابۆن. ساڵي يه‌که‌م، ژماره 3
Sadeghian E. Effect of Computer and internet on Childs and teenagers. IRIFSID.2005; 4:1-83