• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2830
  • پێنج شەممه 18/8/1391
  • رۆژژمێر :

هۆره‌ مووسيقاي ڕه‌سه‌ني کۆردي

لێکۆڵێنه‌ران سه‌ره‌تاي هۆره‌ چه‌ر‌خي ئه‌هورامه‌زدا ده‌زانن ، هۆره‌ بانگي هه‌ق خوازي بووه‌ که‌ به‌ هۆي ئه‌وه‌ ، "كرداري چاک، گۆماني چاک و گۆتاري چاک"يان سه‌رداوه‌ ئه‌مڕۆ بڕێ که‌س و به‌ تايبه‌ت قارياني قۆرئان به‌ خوێندنه‌وه‌ي ئايه‌ته‌کاني ئه‌و کتێبه‌ ئاسمانيه‌ ئاواز سه‌ر ئه‌ده‌ن که‌ پێخامي پاکي، بێ وێنه‌يي و ڕاستيه‌ .

له‌ ناوچه‌ي کۆردنشيني خۆرئاواي وڵات به‌ تايبه‌ت پارێزگاکاني عيلام و کرماشان هۆنه‌رمه‌نداني گه‌وره‌ هه‌ن‌ که‌ خوێندني ئاوازي هۆره‌يان گه‌ياندوه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕي خۆي ، له‌ وێژه‌ره‌کاني ئه‌م ئاوازه‌ له‌ پێشوودا ئه‌توانين ئاماژه‌ بکه‌ين به‌ خوا لێخۆشبوو دارا خان و خوا لێخۆشبوو عه‌لي نه‌زه‌ر .

سه‌ي قۆلي كه‌شاوه‌رز، سه‌ي عه‌لي ئه‌سغه‌ر كۆردستاني، ئيبراهيم حسه‌يني، ئه‌يل خان ئه‌ركوازي، ياسم ياسمي، كه‌ريم سادقي و... هۆره‌ بێژي به‌ ناوبانگي پارێزگاکاني عيلام و کرماشان و کۆردستانن به‌ڵام دوواي خوا لێخۆشبوو عه‌لي نه‌زه‌ر ، سه‌ي قۆلي كه‌شاوه‌رز سه‌رئامه‌ذيي هه‌موو هۆنه‌رمه‌نداني ئه‌م جۆره‌ مووسيقايه‌ .

گرووپێک له‌ لێکۆڵێنه‌راني ئه‌ده‌بي ڕه‌مه‌کي له‌سه‌ر ئه‌و ىڕوان که‌ کۆنترين وێژه‌ران و دانه‌راني گۆراني  ڕه‌مه‌کي وه‌کوو هۆره‌ خه‌ڵکي عه‌شيره‌ و شوانه‌کان بوون که‌ له‌ کاتي له‌وه‌ڕاندني مه‌ڕ و ماڵاته‌کانيان له‌ ده‌شت و کێو و چيا سه‌وزه‌کاندا  له‌ کاتي سه‌رخۆشي يان دڵته‌نگي خوێندوويانه‌ .

له‌ ناوچه‌ي کۆردنشيني خۆرئاواي وڵات به‌ تايبه‌ت پارێزگاکاني عيلام و کرماشان هۆنه‌رمه‌نداني گه‌وره‌ هه‌ن‌ که‌ خوێندني ئاوازي هۆره‌يان گه‌ياندوه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕي خۆي ، له‌ وێژه‌ره‌کاني ئه‌م ئاوازه‌ له‌ پێشوودا ئه‌توانين ئاماژه‌ بکه‌ين به‌ خوا لێخۆشبوو دارا خان و خوا لێخۆشبوو عه‌لي نه‌زه‌ر .

جۆرێ تري هۆره‌ "مۆيه‌ يان مۆره‌" که‌ له‌ کاتي شيوه‌ن و ڕێ و ڕه‌سمي ماته‌م و ئازيه‌ت باريدا له‌ لايه‌ن ئافره‌تان و له‌ هه‌ندێ جێگا له‌ لايه‌ن پياوانه‌وه‌ ده‌خوێنرێت . بابه‌ته‌کاني هۆره‌ جۆراوجۆره‌ له‌ وانه‌يه‌ : پياهه‌ڵداني سرۆشت ، پياهه‌ڵداني دڵبه‌ر ، پياهه‌ڵداني شه‌ر و شۆڕ ، کۆچ کردن و شيکردنه‌وه‌ي جۆدايي و لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ و ....

نموونه‌ييک له‌ شێعري هۆره‌ :

-           : پياهه‌ڵداني ئه‌وين و ئه‌وينداري   :

 وه زولف سيه كردي پاوه نم                      چمان ئه سير چاي ده ماونم

واته‌ : به‌ زۆڵفي ڕه‌شت منت پابه‌ندي خۆت کرد ، وه‌کوو ئه‌وه‌ ک يه‌خسيري چاي ده‌ماوندم.

 له دوره وهاتي وتم يه ياره                        گلاره م كوور بوود يه خوو ريواره

واته‌ : له‌ دوور که‌ ده‌رکه‌وتي گۆتم ئه‌وه‌ ياره‌ ، چاوم کوێر بێ ئه‌وه‌ خۆ ڕێبواره‌.

-          : پياهه‌ڵداني سرۆشت :

په ل په ل داره يل، بي وا و بي واران                   سه وزكه ي له بان شيشه مه غاران

واته‌ : داره‌ پڕ له‌ له‌ق و گه‌ڵاکان به‌ بێ با و باران ، به‌سه‌ر ته‌خته‌ به‌رده‌کان سه‌وز ده‌بن .

سرچاوه:آوای کلهر