جل و بهرگي پياواني کۆرد
جل و بهرگي پياواني کۆرد بريتيه له : چوخه،پانتوڵ ،ملکێ ،لفکه سۆراني.،شاڵ ،ڕهشتي،فهرهنجي.،کۆڵه‌باڵ ،پێچووکۆڵاو،پێچ ،کڵاش
جل و بهرگي پياواني کۆرد بريتيه له :
چوخه: کۆرته باڵاييکه له لۆکه يان په‌ژم که له ناوچه‌ي سه‌قز ، بانه و مه‌ريوان پێي ئه‌ڵێن "که‌وا" و له سنه پێي ئه‌ڵێن "چۆخه" .
پانتوڵ: شرواڵێکي پانه که دهمپاکهي ته‌نگه ، "ڕانکيشي" پێ ئه‌ڵێن .
ملکێ: کۆرته باڵاييکي بێ يهخهيه که له خواري باڵا تا ژوور به قۆڵۆپچه ئهيبهسن .
لفکه سۆراني: کراسێکه قۆڵهکاني پان و درێژه و کۆتاييکهي سێ گۆشه که ئهيبهسن به ده‌وري مهچهکي ده‌ستدا .
شاڵ : که "پشتوێن" و "پشتينه" و "بيبين"يچي پێي ئه‌ڵێن ، پارچهيێکه به درێژي 3 تا 10 گه‌ز که له ناوه‌ڕاستي به‌ژندا ئهيبهستن به‌سه‌ر جل و به‌رگدا .
ڕهشتي: که "ديشلهمه" ، "مهندهلي" ، "سه‌روێن" و "کێش"يچي پێي ئه‌ڵێن ، پياواني کۆرد له جێگاي کڵاو ئه‌يکه‌نه سه‌ر .
فهرهنجي: يان "فهرهجي" که تايبه‌تي پياواني ناوچه‌ي هه‌ورامانه و له نمهۆ درووس ده‌کرێت و به‌سه‌ر جلدا ده‌کرێته به‌ر .
کۆڵه‌باڵ: جۆرێ جله که له نمهۆ درووس ده‌کرێت و شوانه‌کان له کاتي شوانيدا له ده‌شت و کێوه‌کان ئه‌يکه‌نه به‌ر .
پێچووکۆڵاو: کڵاوي ناوچه‌يي کۆرده که به شێوه‌ي سرۆشتي ئافره‌تي کۆرد به وردي و به که‌ڵک وه‌رگرتن له کلتوري ڕه‌سه‌ن و کۆني به‌جێ ما‌و له پێشينيان ئهيدوورن و ئهيڕازيننهوه ، به شێوه‌ي سرۆشتي ڕه‌نگه ڕه‌ش و سپيه و به‌رز و ته‌خته ، هه‌ڵبه‌ت به وته‌ي پێشينيان و به بڕواي ئه‌وان پياو نابێ سه‌ري ڕووت بێ .
پێچ : دهسماڵێکي ڕه‌ش و سپيه که ئهيبهسن به ده‌وري کڵاودا و له پستي سه‌ره‌وه تۆند ئهيبهستن بۆ ئه‌وه‌ي شل نه‌بێ ، دياره بهرزانيهکان پێچووکۆڵاو و شاڵيان به ڕه‌نگي سووره .
هه‌ڵبه‌ت عهرهبهکانيش له‌م پێچي ڕه‌ش و سپي و سووره ده‌که‌نه سه‌ريان .
کڵاش: پێڵاوێکه به ڕه‌نگه سپي که به وردي و جواني هه‌رچي ته‌واوتر به ده‌ست ههوراميهکان درووس ئه‌کرێت و له بۆي خراپي پا به‌رگري ئه‌کات و پو فێنک ده‌کات ، له تايبه‌تمنديه‌کاني کڵاش ئه‌وه‌يه که تايبه‌تي وه‌رزێکه و له وه‌رزي باران و ته‌ڕ و تووشي که‌ڵکي لێوه‌ر ناگێرێ .