• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 102
  • سێ شەممه 6/7/1395
  • رۆژژمێر :

ڕووسیا ئایفۆنی تایبەت به وڵاتەکەی خۆی دروست دەکات

کۆمپانیای ڕوس ئەلیکترۆنیسی ڕوسیا بە نیازە مۆبایلێک دروست بکات لە ڕووی باشی  نرخەوە ململانێی مۆبایلی ئایفۆن بکات.


 ئاژانسی تاسی ڕوسیا ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٦، لە زاری ئیگۆر کۆزلۆف، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕوس ئەلترۆنیکسەوە بڵاویکردەوە "لە ساڵی ٢٠١٨دا ئایفۆنی ڕوسیمان دەبێت و نرخەکەی دەگاتە ١٣٠ دۆلار".

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ڕوس ئەلکترۆنیکس، لە ساڵی ٢٠٠٩وە بنیات نراوە و بە شێکە لە کۆمپانیای ڕوستیک، کە لەلایەن حکومەتەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

ئەو دوو کۆمپانیایە بابەت و پێداویستییە ئەلکترۆنییەکان و ئامێری مایکرۆیڤ و گەیەنەرە تایبەتەکان دروست دەکەن.

حکومەتی روسیا لە١٥%ی داهاتەکانی ساڵانەی ئەو کۆمپانیایانە لە دروستکردنی بەرهەمەکانی بواری مەدەنیدا بەکاردەهێنێت و لە ٨٥%یشی لە بواری بەکارهێنانی سەربازیدا.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆنی دروستکرد، لە ئێستاشدا بووەتە یەکێک لەبەرهەمە هەرەڕکەبەرکانی ئەو بوارە لە جیهان و هەژمونی کردووە بەسەر بازاڕی مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا.