چۆنیەتیی رزگاری له بۆنی سیر
مرۆڤ ئامانجە بۆ تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشییەكان، بەڵام ئەگەر خۆمان بپارێزین و سیستمێكی خۆراكی چاكمان هەبێ، ئەوا تووشی كەمترین كێشەی تەندروستی دەبین، سیر یەكێكە لەو خۆراك و هاوكات دەرمانە كە زۆر پێویست و گرنگە بۆ جەستە و چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكانیش دەكات، بەڵام بەهۆی بۆنەكەیەوە خەڵكی بەرێژەیەكی زۆر هۆگری نەبوون.
پێویستە رۆژانە بە لایەنی كەمەوە دەنكە سیرێك بخۆن، بەڵام ئەگەر لەبەر بۆنەكەی ناتوانن و ناتانەوێ سیر بخۆن، ئەوا رێگەیەكی بەهێز و سروشتیتان پێ دەڵێین، ئەوكات ئێوەیش دەتوانن سیر بخۆن، بەبێ ئەوەی بە بۆنەكەی خۆتان و دەوروبەرتان بێزار بكەن.
هەرگیز ئەو جۆرە سیرانەیش كە لە دەرمانخانەكاندا هەیە و بێ بۆنن، هێندەی سیری ئاسایی سوودبەخش نین، كەوایە بەم رێگەیە خۆتان بۆنی سیر بەشێوەیەكی سروشتی مەهێڵن و ئینجا بیخۆن بەبێ ئەوەی بۆنەكەی نیگەرانتان بكات.
چۆنیەتیی نەهێشتنی بۆنی سیر
پێكهاتەكان:
یەكەم: بڕێك لە سیر، ئەوەندەی خۆت دەتەوێ.
دووەم: زبدە.
سێیەم: زەیتی زەیتوون.
چوارەم: كاغەزی ئەلەمنیۆم.
چۆنیەتیی دروستكردنی:
دەنكە سیرەكان لەت بكەن، پاشان زبدەی بە سەردا بكەن و ئینجا زەیتی زەیتوونی پێدا بكەن، لە كاغەزێكی ئەلەمنیۆم بە جوانی بیپێچن و بیخەنە فڕنەوە با 30 تا 40 خولەك لە نێو فڕن بمێنێتەوە، دوای دەرهێنانی جۆرە كرێمێكی لێ دەردەچێت كە زۆر بە سوود و گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
سایتی باخچه