• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 125
  • چوار شەممه 24/6/1395
  • رۆژژمێر :

نەخۆشی شەکرە چوار هێندەى خۆی بەرزبۆتەوە


رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵایکردەوە، کەمبوونەوەی تەمەنی دانیشوانی سەرزەوی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە شێوەی خواردن و ژیانی خەڵکیدا هەن، بوونە هۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیدار تۆمار بکات.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، نەخۆشی شەکرە لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 35 ساڵە بووەتە چوارهێندە و بەو پێیەش لە کۆی دانیشتوانی جیهان لە هەر 11 کەسدا کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووە.
هەروەک باسلەوەشکراوە کە زیادبوونی ئاستی نەخۆشکەوتووانی شەکرە لە وڵاتە هەژارەکاندا زۆر خێراترە.
ساڵانە 1.5 ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە گیانیالەدەستەدەن و نەخۆشی شەکرە بە هەشتەمین هۆکاری گەورەی مردن لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە بڵاوترین نەخۆشییەکان و بە هۆی کەمبوونەوەی ریژەی “ئەنسۆلین” لە ناو لەشدا مرۆڤ توشی ئەم نەخۆشییە دەبێت، لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، ئیتر لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بەرھەم بھێنێت، کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە.
نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بە ھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکووڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا؛ لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.

 

سایتی شەقام  نیوز