سێ چارەسەری ئاسان بۆ ئەوەی شەحنی مۆبایلەکەت دانەبەزێت
زۆر کەس کە مۆبایل بەکاردەهێنن گەورەترین کێشەیان زوو دابەزینی شەحنەکەیەتی، بەتایبەت مۆبایلە زیرەکەکان.
بەردەوام بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە ڕێگای مۆبایل و سەیرکردنی ڤیدیۆ و تۆمارکردنی، هۆکاری سەرەکی دابەزینی شەحنی مۆبایلن.
لەم بابەتەدا ئاماژە بە سێ ڕێگای ئاسان دەکەین کە دەبنە هۆی ئەوەی شەحنی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەش بکات.
١- نابێت پاتری مۆبایلەکەت بە تەوای خاڵی بێتەوە و پێش ئەوە پێویستە شەحنی بکەیتەوە.
٢- کاتێک پاتری مۆبایل شەحن دەکەیتەوە و دەبێتە لەسەدا سەد، پێویستە لێی بکەیتەوە، چونکە زۆر مانەوە لەسەر کارەبا زیان بە پاترییکە دەگەیەنێت.
٣- ئەگەر مۆبایلەکەت بەرگی پیوەبوو، دەبێت لە کاتی شەحن کردندا بەرگەکەی لێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی گەرم نەبێت، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی دوای ماوەیەک مۆبایلەکەت سارد ببێتەوە، ئەوەش زیانی هەیە.