به شکۆترین بینای گۆندی دزه‌ک
دزه‌ک یه‌کێکه له گۆنده‌کانی به‌شی کیار ، کیاری خۆرهه‌ڵات ، شارساتنێکی شاری کۆرده که بۆ چاوپێکه‌وتنی ده‌بێ ئۆغر بکه‌ن بۆ 35 کیلوومه‌تری باکووری خۆرهه‌ڵآتی شاری کۆرد .گۆندی دزه‌ک له نیوه‌ی سه‌رده‌می قاجاڕه‌کان به دوواوه وه‌کوو یه‌کێک له ناوجه‌کانی ده‌سه‌ڵات نشینی شاری کۆرد ناوبانگی ده‌رکرد و ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رێک له‌م گۆنده بده‌ن ، ده‌بینن که له ته‌نیشتی ناوچه‌کانی ده‌ور و به‌ری ، واته سوورک و مووسا ئاوا یه‌کێک له ناوچه گرنگه‌کانی چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاریه .
دزه‌ک مانای چیه ؟
دزه‌ک وشه‌ێکی تێکڵاوی له دوو وسه‌ی "دز" و "ک" یه . "دز" که هه‌ر ئه‌و دژه‌یه (قه‌ڵا) و "ک" یش پیتی بچووک کردنه‌وه‌یه . واته قه‌ڵای بچووک . هۆی ناو ناوی ئه‌م گۆنده به‌م ناوه به بۆنه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رگری و نیزامی قه‌ڵایێکی که له‌م گۆنده‌دا درۆست کراوه .
خه‌ڵکی ناوچه ده‌ڵێن له ڕابردووی دووردا ، له سه‌ر به‌رزیه‌کانی نزیکی گۆند ، قه‌ڵایێک هه‌بوه که به‌ده‌وریا خه‌نده‌قێکی قووڵ کنرا بوو که هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه دوایی که‌م که‌م ناوی "دزه‌ک" دیاری بکرێ بۆ‌پ ئه‌م گۆنده له کاتێکا ئاوه‌دان بوه .
قه‌ڵای هه‌رمانی دزه‌ک
لۆتف عه‌لی خانی ئه‌میری مۆفخه‌می به‌ختیاری که له خان و پیاوه ناسراو گه‌وره‌کانی حه‌فت له‌نگی به‌ختیاری بوه ، قه‌ڵای کۆنی دزه‌کی درۆست کردوه که دوایی خه‌ڵکی گۆندی دزه‌ک چاکسازیان کردوه‌ته‌وه . ڕۆخساری کۆنی به شکۆی قه‌ڵای دزه‌ک ئێستا نه‌ماوه به‌ڵام ئه‌و بینایه‌ی که ئه‌مڕۆ له دزه‌ک ده‌یبینین ، به‌شی بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌یی کۆی نیزامی و ئاوه‌دانیه که له لایه‌ن خان و گه‌وره پیاوانی به ناوبانگی به‌ختیاری ئه‌م گۆنده درۆست کراوه .
ئه‌م بینا له سه‌رده‌می مه‌شرووته ، حه‌شارگای مه‌شرووته خوازه‌کان بوه و عه‌لی ئه‌کبه‌ری دێه‌خۆدا له ڕۆژانی کۆچی خۆی له گه‌ڵ چه‌ن که‌سی دیکه له شۆڕشگێرانی دژ به ئینگلیسیه‌کان له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا ماوه‌ێیک له‌م قه‌ڵا دانیشتوو بوه .
سه‌رنج ڕاکێشترین وجوانترین به‌شی ئه‌م بینا ، ته‌لای سۆفره‌خانه و هۆده‌ی ئاوێنه‌یه که خاوه‌نی نه‌خش و نیگاری ڕازاوه و زۆر جوانه . گه‌چ بڕیه‌کان و نه‌خش و نیگاره‌کانی ، چیرۆکی به ناوبانگی شێر و شکار و فه‌رهادی کۆکه‌ن پیسان ئه‌دات و له راستیدا له چیرۆکی حه‌وت په‌یکه‌ری نیزامی ئیلهامی گیراوه . چه‌ن وێنه له خان و گه‌وره‌کانی به‌ختیاریش له‌م به‌شه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت .