• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 77
  • سێ شەممه 26/5/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن  خێراتر فێرببیت
 


خێرا فێربوون ئامانجى ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا زۆر بزانن و بەرهەمیان زۆربێت، ئەمەش لە ڕێگاى ٥ خاڵەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەگەر دەتەوێت خێراتر لە خەڵکى ئاساى فێرببیت ئەوا دەبێت ئاگادارى شێوازى بیرکردنەوە و ژیانت ببیت.

هەڵبژاردنى ڕێگا ڕاستەکە

ئەوە وات لێدەکات باشتر ئەو شتە فێرببیت کە ئارەزووى دەکەیت، هەندێک کەس لە ڕێگاى نوسینەوە فێردەبن لە کاتێکدا هەندێکى تر لە ڕێگاى خوێندنەوە یان گوێگرتنەوە، هەر بۆیە ئەو ڕێگایە بدۆزەرەوە کە تێیدا کات بۆ خۆت دەگەڕێنیتەوە و زوو فێردەبیت.

هاندەر

بوونى هاندەر و ئارەزوو بنەماى سەرەکى فێربوونن، زۆر گرنگن تا لە کاتێکى کەمدا فێرى ئەو کارە ببیت کە دەتەوێت.


ئەزموون

فێربون لە ڕێگاى ئەزموونکردنەوە و هەوڵدان بۆ دووبارە نەکردنەوەى هەڵە شتێکە لە ژیانتدا زوو فێریان دەبیت، زۆر بەسوودتریشە لە فێربوونى تیۆرى.

مامۆستاى باش

هانت دەدات تا زیاتر بەرەو فێربوون بڕۆیت، بابەتە ئاڵۆزەکانت لەلا سادە دەکاتەوە.


بە شووێن پێرفێکتبووندا مەگەڕێ

هیچ کەسێک هەموو شتێکى تەواو و درووست و بێ هەڵە نییە، بۆیە هەوڵى پێشکەوتن بدە نەک پێرفێکتبوون.