ناساندنی پارێزگای خۆراسانی باکوور
پارێزگای خۆراسانی باکوور(بە فارسی:خراسان شمالی - Be kurdî: Xorasana Bakur) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە و کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری بۆجنووردە.رووبەرى پارێزگای خۆراسانی باکوور پتر له 28,000كم چوارگۆشەيه . ژمارەى دانيشتوانى پارێزگای خۆراسانی باکوور نزيكى 900.000 كەسن. ڕووبه‌ری ئه‌م پارێزگایه 28434 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه که له‌بواری ڕووبه‌ره‌وه 11ه‌مین پارێزگای ئێران. بوجنوورد قه‌ره‌باڵغ ترین شاری پارێزگای خوراسانی باکوورییه. شاره‌کانی پارێزگای خوراسانی باکوور بریتین له: بۆجنوورد، شیروان، ئسفه‌رایێن، مانه و سه‌مه‌لقان، ڕاز و جرگوڵان، جاجه‌رم، فارووج و گه‌رمه. ئاسه‌واره دۆزراوه‌کانی ئه‌م پارێزگا پیشانده‌ری مێژووی که‌ونینه‌ی پارێزگان، ناوچه‌ی که‌ونینه‌ی به‌ناوبانگ به پاڵه‌وان و ته‌پۆڵکه‌ی حه‌یده‌رانی جاجه‌رم پێشینه‌یه‌کی زیاتر له 12 هه‌زار ساڵیان هه‌یه. کۆنترین ئاسه‌واری که‌ونینه‌ی پێش ئیسلام (بینای به‌ردینی سپاخۆ) له ڕۆژئاوای شاری مانه و سه‌مه‌لقان و له مه‌ودای 5 کیلۆمه‌تری باکووری شاڕێگه‌ی ئاسیایی گوندی سپاخۆ به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌لمێنه‌ری که‌ونینه‌بوونی پارێزگان.
خۆراسانی باکوور لە باشوور و ڕۆژھەڵات‌دا لە گەڵ پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ، لە باکووردا لە گەڵ وڵاتی تورکمانستان ، لە باشووری ڕۆژئاوادا لە گەڵ پارێزگای سمنان و لە ڕۆژئاوا دا لە گەڵ پارێزگای گوڵستان ھاوسنوورە. دانیشتوانی خوراسانی باکور زورینە کوردن.
خوراسانی باکووری له‌باری شاخاویبوونه‌وه دابه‌ش ده‌کرێته دوو به‌ش: 1) ناوچه‌ی کوێستانی و شاخاوی 2) ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌شتن و شاخ و کوێستانیان نییه. به‌رزترین شوێنی ئه‌م پارێزگایه لووتکه‌ی شاه جیهانه له زنجیره کێوه‌کانی ئاڵاداخ که 3051 مه‌تر به‌رزه و نزمترین شوێنیشی گوندی "تازه‌یاب"ه که ده‌که‌وێته شوێنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆباری ئه‌تره‌ک که به‌رزایی 400 مه‌تر سه‌روی ئاستی ده‌ریایه. زنجیره کێوه‌کانی پارێزگا دابه‌ش ده‌کرێنه دوو به‌ش: 1) زنجیره‌چیای کپه‌داخ 2) زنجیره چیای ئاڵاداخ.
سایتی جام کوردی