• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 80
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

سوودێكی شیری دایك بۆ كۆریەكەی


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە شیری سروشتی دایك یارمەتیدەرە بۆ گەشەكردنی دڵی منداڵی نەبەكام ، چونكە دڵی منداڵی نەبەكام لەهەندێك حاڵەتدا بچووكترە و رێڕەوەكانی باریكترە و هەروەها توانای كەمترە لەدڵی منداڵی ئاسایی كەلەوادەی دیاری كراوی خۆیدا لەدایك دەبێت.

كۆمەڵێك زانای زانكۆی ئۆكسفۆرد لێكۆڵینەوەیان كرد دەربارەی كاریگەری شیردانی سروشتی دایك لەسەر گەشەكردنی دڵی منداڵ و بۆیان دەركەوت رێڕەوی دڵی ئەو منداڵانەی بەشیری سروشتی دایكیان گەورە بوون لە 10% گەورەترە بەراورد بەو منداڵانەی شیری قووتوویان خواردووە و هەروەها ئەو منداڵانەی بەشیردانی سروشتی گەورەبوون دڵیان بەهێزی زیاتر لێدەدات بەراورد بەوانەی شیری قووتوویان خواردووە.

پێشتر بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك دەركەوت رێژەی زیرەكی ئەو منداڵانەی شیری دایكیان خواردووە تاوەكو 12 مانگ زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی شیری قووتوویان خواردووە و دەركەوتووە شیردانی سروشتی سەرەتایەكی زۆر باشە بۆ منداڵ و چەندین سوودی بۆ تەندروستی منداڵ و دایكان هەیە.

 


وێستگە ستایل-