ئه‌شکه‌وت و په‌یکه‌ری شاپور له شاری ببیشابووری فارس
ئه‌شکه‌وتی شاپور یه‌کێک له ئه‌شکه‌وته مێژووییه زۆر گرنگه‌کانی ئێرانه . وادیاره که ئه‌م ئه‌شکه‌وته پێش له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان یه‌کێک له جێگا ئاینیه‌کانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه بوه و وه‌کوو ئه‌شکه‌وتی بابا جابر و نیاسه‌ر له‌وێدا ڕێ و ڕه‌سمیان به جێ هێناوه .
له مه‌ودای 12 کیلوو مه‌تر له شاری کازرون به‌ره‌و شاری شیراز له پارێزگای فارس ، شاری مێژوویی بیشاپوور هه‌ڵکه‌وتوه . به‌رانبه‌ر به شاری بیشابور شێوه‌ێکی جوان هه‌یه که پێی ئه‌ڵێن تنگ چوگان . ڕێگاییکی قیری به درێژه‌ی 6 کیلوو مه‌تر ئه‌و شێوه پێوه‌ندی ده‌دات به گۆندی تنگه چوگان ، له‌م گۆنده‌وه به کات ژمێرێک و نیوه کات ژمێرێک ده‌توانین بچینه درگای ئه‌شکه‌وه‌ته‌که .
ئه‌شکه‌وتی شاپور له سه‌ر کێوێکه که ده‌شتی چوگانی به شێوه‌ی نیوبازنه گرتوه‌ته به‌ر ، به دی هاتوه . دیواره‌کانی درگای چوونه ژووره‌وه‌ی ته‌نگه پڕه له په‌یکه‌ری تراشراوی به‌رز و دیار له سه‌ر به‌رده که هه‌ر کامیان به‌شێک له میژووی ساسانیه‌کان پیشان ده‌دات . له لای ڕستی درگاوه ئاسه‌واری قه‌ڵایێک ده‌بینرێت ، که وادیاره جێگای پاسه‌وانی له شاری بیشابور بوه . نێو شێوه‌که ڕوباری شابوره که که ئاوه‌که‌ی له ڕێگای چه‌ند کاناڵ براوه بۆ شاری بیشابور .
ئه‌شکه‌وه‌تکه ، له نێو کێوێکه خاوه‌ن چه‌ند کانگا . درێژی ده‌رکه‌ی ئه‌شکه‌وتکه 30 مه‌تره و 15 مه‌تر به‌رزه . به‌ر له ده‌رکه‌ی ئه‌شکه‌وه‌تکه له لای چه‌په‌وه بۆدر و گۆڕێک هه‌یه که به‌شێکی به ده‌س دروسکراوه . نزیکه‌ی 10 مه‌تر دوای ده‌رکای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وت په‌یکه‌ری 7 مه‌تری شاپوری یه‌که‌می ساسانی ده‌رده‌که‌وێ . ئه‌م ئه‌شکه‌وته چه‌ن به‌شه : به‌شی یه‌که‌می که‌مێک تختاییه و نزیکه‌ی 80 مه‌تره که ده‌گاته قه‌راخی هه‌ڵه‌تێک . دوو ته‌ره‌فی دیواره‌کانی ئه‌م به‌شه‌یان به‌ردکاری و ساف کردوه ، ئه‌ڵێی بۆ نیگار کێشی یان بۆ نووسین ئاماده کراوه که نیوه کاره ماوه و له سه‌ر تاقه گه‌وره‌کانی ئه‌م به‌شه شتێک دیار نیه .