• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

هۆکاری بۆن ناخۆشی لەش


لەباری ئاساییدا نابێ کەسەکان بۆنی ناخۆشیان لێ بێت تەنیا لەو کاتانەدا نەبێت کەگرفتێکی پزیشیکی یان کرۆمۆسۆمی ھەبێت و ھەندێ جاریش ھۆکاری یاریدەدەر ھەیە کەناتوانی کاریگەرییەکانی کەم بکەیتەوە.
بەڵام ئەو ھۆکارانەی کەھاوکارن لەزیادبوونی بۆنی لەشدا، رەنگە ئەوەبێت کاتێ خۆت دەشۆیت جوان خۆت ووشک نەکەیتەوە دوای حەمام، کەئەمەش شێداری لەچەند ناوچەیەکی وەک ژێر مەمک و نێوانی پەنجەکانی پێ بمێنێتەوە.

حەزت بەبەھارات و کاری و سیرە ئەمەش کاریگەری ھەیە لەسەر بۆنی دەم و جەستەش چونکە لەکاتی ھەرسدا کبریت دەردەدات.

ددانت پاک دەکەیتەوە و زمان وپوکت لەیاد دەچێت بەڵام دەبێ زمانیش پاک بکەیتەوە چونکە پاشماوەی خۆراکی لەسەر کەڵەکەدەبێت.

تۆ لەژێر فشاری راستەقینەدایت بەنمونە تاقیکردنەوەکان، پرۆژەیەکی گرنگ، ئاھەنگێک، ئەمەش توشی ئارەقەت دەکات و لەشت بەرگەی فشار ناگرێت و ھەوڵ بدە چا بخۆیتەوە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکە.

بەدەم خەوەوە پرخە لێ دەدەەیت و ئەمەش توانای بەکتریا بۆ شیبونەوە لەدەمدا زیاد دەکات و بۆنت لەبەیانیاندا زیاد دەکات، دەتوانیت ئاو و لیمۆ بخۆیت.

زۆر دەخۆیت، ھەرس بەخێرایی وادەکات ھەواش زۆرتر بخۆیت لەگەڵیدا کەئەمەش نایترۆجین و ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆنی لەگەڵدایە کەئەمەش دواتر بەبۆنی ناخۆش دێتە دەرەوە.

ھەندێ لەبۆنبرە بەکاردەھێنیت کەئەنتیبیسبیرانی تێدایە.

چەند دەرمانێک کەھۆکاری بۆنی لەش و ھەناسەدانە.

رەنگە خانمان لەسوری مانگانە تێپەریبن و لەقۆناغی دروست بونی ھێلکە بن ئەمەش لەش گەرم دەکات بەرێژەی نیو پلە و ئەمەش بۆنی زیاد دەکات.

 

_________________

سایتی وشه نیت