• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 81
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

گوندی سیبلی ئاستارا

گوندی سیبلی لە ١٠ کیلۆمەتری باشووری ئاستارا بە ٣٢٠ بنەماڵە و ١٥٣٧ کەس حەشیمەت، بە یەکیک لە گوندە گەورەکانی بەشی لۆندڤیل ئەژمار دەکرێت. سیبلی لوولەکێشی غاز، ئاو، کارەبا، تەلەفوون، خانەی سڵامەتی، کتێبخانە، گوندیاریی، بنکەی بەسیج، بینای وەرزشی، مزگەوت و سێ قوتابخانەی هەیە کە پێشینەی یەکێک لە قوتابخانەکان دەگەڕێتەوە بۆ ٨٠ ساڵ لەمەوپێش. هەروەها کارگەی ئاردی رەفیعیان و ١٣ کارگەی چالاک و ناچالاکی سەدەف کوتان لەم گوندە دا هەیە.

 

 گوندی جوانی سیبلی خاوەنی رووبارێکە کە بەسەر زەریا دا دەڕژێت و ژینگەیەکی وەحشی گەورە و بەرینیشی هەیە، عیمارەتی سڵێمان خان و بینای نیوەڕووخاوی خەزێنەکانی ساسانی هەر لەم گوندە دایە کە ئێستا لە ناو چوون و خاپوور بوون.

 

خەڵکی ئەم ناوچەیە باوەڕیان وایە کە هەندێک لە بنەماڵەکانی سیبلی لە خەڵکانی دەڤەری کرماشان و کەنداوی فارسن، کە لە سەردەمی پاشایەتی سەفەوییەکان دا پاش پەڕیوە بوون و دوورخستنەوە لە زێدی دایکییان، لەم ناوچەیە دا نیشتە جێ بوون و هەروەها بە بڕوای دانیشتووانی ئەم گوندە، گوندی سیبلی دە هۆی ئەوەی کە هەمیشە بەرگریی لە داماوان و چەوساوەکان کردووە و لە کۆنیشەوە سمێڵیان داناوە بە سیبلی یان سمێڵی ناوبانگی گوندەکە دەرچووە.

 

زۆرتر لە ٨٢ لە سەدی خەڵکی سیبلی خوێندەوارییان هەیە و لە سەردەمی شەڕی داسەپاوی عێراقیش دا٣ شەهید و ٨ گیانبازیان پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامی کردووە. بارودۆخی ئابووری زۆربەی دانیشتووانی سیبلی باش و لەبارە، بە شێوەیەک کە ئەم گوندە بەبۆنەی هەبوونی زۆری لۆری و ترەیلی بە گوندی ترەیلی دارەکان ناوبانگی دەرکردووە، لەپاڵ هەموو ئەمانەش دا خەڵکی ئەم گوندە سەرقاڵی شالیکاری، راوکردنی ماسی و باخداری کیوین.