چۆن خۆت لە شکست دەپارێزیت؟
بۆ سەرکەوتن لە کارەکەت، پێویستە بە هیوا و ئارەزو و خۆشویستنی کارەکەت هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکارەکانت کاریگەری زۆریان لەسەر سەرکەوتن و هاندانی تۆ هەیە.
1-لەکارەکەت سەرکەوتوو نابیت، ئەگەر بڵێی "من ڕقم لەکارەکەمە"، چونکە هاوکارەکانت بەو قسەیەی تۆ دڵخۆش دەبن و زیاتر کاردەکەن و بەڕێوەبەری کارەکەشت هەست بەوە دەکات کەسێکی تر لە تۆ زیاتر کارەکەی خۆشدەوێت لە پێگەکەت دەردەکات.
2-هەوڵمەدە خۆت سەرقاڵبکەیت بە هاوکارەکانت و کارەکانیان بە خراپ لە قەڵەم بدەیت، چونکە سوودت پێناگەیەنێت کارەکەی خۆتی پێ لەدەستدەدەیت.
3-هەرگیز نەکەیت بڕی مووچەکەت ڕابگەیەنیت خۆت بەوانی دیکە جیاوازی بکەیت.
4-هەرچیت هەیە لە نهێنیەکانی ژیانی خۆتدا بیپارێزە، هەرگیز باس لە ڕابردو و ژیانی خۆت مەکە، بۆ هیچ کارمەندێکی ناو دەزگاکە.
5-ئاگاداری پۆست و نوسینەکانت بە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، نەبێتە هۆی زیان گەیاندن و ڕەخنەگرتن لە هاوکارەکانت.
سەرچاوه :سایتی خەندان لایف