كەلەرم لە ڕەمەزاندا ئەم سودەی هەیە
خواردنی كەلەرم لە ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ لەشی ڕۆژوەوان هەیە و كرداری هەرس ئاسان دەكات و ڕێ لە ئازاری گەدە دەگرێت.
پسپۆڕانی خواردنی ئامۆژگاری ڕۆژوەوانان دەكەن، لە ژەمی بەربانگدا گرنگی بە خواردنی زەڵاتەی كەلەرم بدەن، بۆ ئەوەی لەكێشەی تەندروستییەكان پارێزراو بن و ئەو خۆراكەی لە بەربانگدا دەیخۆن بە ئاسانی هەرس بكرێت.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بەوە كردبوو كەلەرم ڕێژەی كۆلسترۆلی خوێن كەمدەكاتەوە، ئەمەش ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن، هەروەها ڕێگری لە گەشەی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك و گەدە و كۆڵۆن.
ژێدەر: سایتی سپی مدیا