• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 74
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

ئەو خۆراكانەی جەستە لەژەهر رزگاردەكەن


 پسپۆڕێكی خۆراك چەند خۆراكێكی دیاریكرد، كە ڕزگاركەری جەستەیە لەژەهرەكان بەهۆی ڤیتامین و پێكهاتە خۆراكیەكانی ناویان ، ئەوەش بەهۆی ئۆكساندن و هەڵمژینی مادە ژەهراوی و زیانەبەخشەكان بە جەستە.

ڕاوێژكارێكی خۆراك دەڵێت، زۆرێك لەخۆراك هەیە، چەندین لایەنی خۆراكی و ڤیتامین و كانزای تێدایە و هاوكارە لەڕزگاركردنی جەستە لەژەهرە زیانبەخشەكان لەوانە:

شیلك: ڕێژەیەكی زۆر لەڤیتامین "A" و G" و لایەنەكانی تر وەك كاروتیناتی تێدایە، هەموو ئەمانە هاوكارن لەڕزگاركردنی جەستە لەژەهرە زیانبەخشەكان.
خەردەل: پێكهاتوە لەكانزاو ماگنیسیۆم و مس و ئاسن  و مادە زەیتیەكان ، هەمویان كار لەسەر شتنەوەی جەستە دەكەن لەمادە زیانبەخشەكان زیادەڕەوی بەرگری.

پرتەقاڵ: ڕێژەیەكی زۆری لەڤیتامین "A" و Bو Oو D" ی تێدایە هەموو ئەمانە هاوكارن لەڕێگرتنی ئۆكساندنی مادە زیانبەخشەكان.

سپێناخ:دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی "Aو B و Kو Oو D" ئەمانە بەردەگرن لەئۆكساندنی مادە زیانبەخشەكان.

كاری: پێكهاتوە لەڤیتامینەكانی" Aو Gو Oو D" جەستە ڕزگاردەكات لەمادە پیس و چەورەكان.

كاڵەك: پێكهاتەكانی ناو كاڵەك مژینی مادە ژەهرەكانی جەستە كەمدەكاتەوە، ئەوە جگە لەپێكهاتەكانی ڤیتامین و هاندەری دەرهاویشتەی ئەنسۆلینەو مژینی شەكر لەلایەن جەستەوە كەمدەكاتەوە.

كەلەرم: پێكهاتوە لەخوێیە كبریتیەكان و ڤیتامین A و Oو G و كانزاكان وەك مەنگەنیز و ماگنیسیۆم، ئەوەش ئۆكسان و ڕێژەی كۆلیسترۆل لەخوێندا كەمدەكاتەوە.

زەعتەر: پێكهاتوە لەمادەی "پیمول" هاوكارە لەكوشتنی میكرۆبەكان و دەركردنی مشەخۆرەكانی ناو گەدە.


 سەرچاوه: سایتی باخچە