• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 296
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

تاڤگەی شەیتان کێو لە پارێزگای گێلان

 

تاڤگەی شەیتان کێوی لاهیجان لە دۆز(موقعیت) ی جوغرافیی E500105 N371215 لە پارێزگای گێلان هەڵکەوتووە. شەیتان کێو، کێوێکە لە رۆژهەڵاتی شاری لاهیجان و پارێزگای گێلانی ئێران. لەرابردوودا بەم کێوەیان دەگوت کێوی شانشین و رۆخانەیەک کە 200 مەتر پانایی و 70 مەتری درێژی بوو لە بەردەمیدا هەڵکەوتبوو کە بۆ زەخیرەکردنی ئاو بە مەبەستی ئەویاری و ئاودان کەڵکی لێ وەردەگیرا.

 

 ئەمڕۆکە رۆخانەکە کراوەتە زەریاچەیەکی دەسکرد کە تێێدا دوورگەیەک سەری هەڵداوە و عیمارەتێکی بچوک لەسەری خۆدەنوێنێت. لە ناو دڵی شەیتان کێو دا تاڤگەیەکی دەسکرد درووست کراوە کە ئاوەکەی هەر لەم زەریاچەیە کە بە ئەستێرکی لاهیجان ناوی دەرکردووە، دابین دەکرێت. لە بەشی سەرەوەی شەیتان کێو، فەزا و شوێنگەیەکی دڵ بزوێن هەیە کە بە "سەربانی سەوز" ناوی دەرکردووە.

 

ئەم شوێن و پانتا سەوز و جوانە لەرێگەی گوزەرگە و رێبازێکەوە دەکشێتەوە بەرەو بناری کێوەکە. لە سەربانی سەوزەوە تاکوو بناری کێو هەزار پلەی کۆنکرێت یان سیمانی درووست کراوە کە یەکێک لەو رێگایانەیە بەرەو سەربانی سەوز دەمانبات. تاڤگەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش لە هەیکەلی کێوەکەوە بەرەو بناری کێو خۆی دەکشێنێت.

 

 

سەرچاوه:

ئاریا زەمین

 سایتی جام کوردی

 ئەم تاڤگە جوانە کە لە هەیکەلی کێوەکەوە بەرەو بنارەکەی خۆی دەکێشێت لە رێگەی پۆمپاژی ئاوی ئەستێرکەکەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت و حەوزۆکەگەلێک بۆ خاڵی بوونەوە و جووڵە و رۆشتنی ئاو درووست کراوە. لە تەنیشت ئەم تاڤگەیە رێگایەکی پلەکانەیی تا سەر ترۆپکی کێوەکە هەیە کە گەشتیاران پاش تێپەڕاندنی 750پلە کە لە تەنیشت تاڤگەکە و بناری کێوەکەوە دەست پێ دەکات و بەنێوان دارە سەرسەوز و ناسکەکان تێدەپەڕێت، دەگەنە ترۆپکی کێو و سەربانی سەوز.