دەبێت منداڵەکەت چەند کاتژمێر بخەوێت
زۆرجار ھەست دەکەیت منداڵەکەت کەم یان زیاد دەخەوێت و بەوھۆیەوە تووشی نیگەرانی دەبێت و ھەست دەکات ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا تووشی نەخۆشی دەبێت.
ئەکادیمی ئەمەریکی بۆ پزیشکی خەوتنی منداڵان دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتنی منداڵەوە بڵاوکردۆتەوە و تا ١٨ ساڵانی تێدایە و ئەوانیش بەپێی تەمەنەکەیان بریتین لەمانە:
-(١٢-١٦) کاتژمێر لە منداڵانی تەمەن (٤-١٢) مانگدا، منداڵانی لە ٤ مانگ بچووکتر ژمارەیان بۆ دیاری نەکراوە و بوارێکی فراوانیان ھەیە بۆ خەوتن.
-(١١-١٤) کاتژمێر لە منداڵانی تەمەن (١-٢) ساڵدا.
-(١٠-١٣) کاتژمێر لە منداڵانی تەمەن (٣-٥) ساڵدا.
-(٩-١٢) کاتژمێر لە منداڵانی تەمەن (٦-١٢) ساڵدا.
-(٨-١٠) کاتژمێر خەوتن لە منداڵانی تەمەن (١٢-١٨) ساڵ.
ئەو بڕە پێویستە بۆ ھەر منداڵێک لە تەمەنی خۆیدا و ئەگەر بەوشێوەیە نەخەوێت ئەوا گەشەی تێکدەچێت و ساوا زۆر دەگری.
سەرچاوه: تۆڕی هەواڵی سڵیمانی