• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 156
  • چوار شەممه 26/3/1395
  • رۆژژمێر :

گوندی عەباس ئاوای ئاستارا

گوندی عەباس ئاوای ئاستارا

گوندی عەباس ئاوای ئاستارا یەکێکە لە گەورەترین و جوانترین گوندەکانی شاری ئاستارا. ئەم گوندە بە ٢٦٩ بنەماڵە نێزیکەی ١٣١٠ کەس حەشیمەت و نفووسی هەیە و بە یەکێک لە گوندە سەرەکییەکانی دێستانی ڤیرمۆنی ئەژمار دەکرێت. ئەم گوندە هەڵکەوتۆتە ٢ کیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای ئاستاراوە.

 

کە خاوەنی مەزراگەلی گەورەی برینجە و بەناوبانگ ترین برینجی ئاستارا لەم گوندە دا دەچێنێت. ناوبانگی ئەم گوندە بە بۆنەی خۆڕسک بوون و سرووشتی بوونی بەرجەوەن و دیمەنەکانێتی؛ بە تایبەتی کە ئەم گوندە هەڵکەوتۆتە کەمەرشکێنی کێوی ئیسپیناس کە سەر بە زنجیرە چیاکانی تالیشە.

 

بەهۆی گەشەی جەستەیی شار و زۆربوونی بیناسازیی، سنووری شارەکە لە گوند نێزیک بۆتەوە، بەڵام ناوەندەکەی هەر بە شیوە خۆڕسک و سرووشتییە جوانەکەی ماوەتەوە. عەباس ئاوا ئاو، کارەبا، گاز، تەلەفوون، جادەی شۆستەی گوندیی، رێکخراوی هەرەوەزی، خانەی سڵامەتی، مزگەوت، نانەواخانە، کارگەی گەورەی برینجکوتان و باخی ناوداری چایی هەیە کە چایی کاری پێ دەڵێن، ئەم باخە یەکێکە لە شوێنە سەیر و گەشتیارییەکانی عەباس ئاوا.

 

ئەم باخە تەنها ناوەندی جاندنی چاییە لە هەموو شارەکە دا کە دەیان ساڵە درووست کراوە. باخی چایی عەباس ئاوا لە سەردەمی موزەفەرەدین شا دا درووست کراوە کە لە لایەن وەزارەتی جەهادی کشت و کاڵەوە یارمەتی پێ دراوە و ئێستا لە بواری بەرهەمهێنانی کۆیی فەندوقیش دا ئیش دەکات.

 

 

سەرچاوه:

سایتی seeniran

سایتی جام -بەشی کوردی